2024-10-10   270     
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریداوە دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کامێراکانی "خاڵ بۆ خاڵ"ی نێوان سلێمانیو چەمچەماڵ بکەونەکار.
ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆمپانیای جێبەجێکاری کامێرای "خاڵ بۆ خاڵ" سەرجەم کارەکانی دانانو جێگیرکردنی کامێراکانی لەسەر ڕێگهی سلێمانیو چەمچەماڵ تەواوکردوەو وەزارەتی ناوخۆى حكومهتى ههرێمیش بڕیاریداوە، دوای هەڵبژاردن، بۆ ماوەیەک کامێراکان بەشێوەی ئەزمونیی کارابکرێن، دواتریش سەرپێچییەکان تۆماردەکرێن.
هەر بهگوێرهى زانیارییهكان، 28 کامێرا لەسەر ڕێگەی سلێمانی ـ چەمچەماڵ دانراوە، 14 کامێراى لەتاسڵوجە بۆ بانى مەقان، 14 کامێراشیان بەپێچەوانەوە دانراون.