سەرچاوەیەک لە وەزارەتیی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاندووە، بەغدا ئەمڕۆ یان سبەینێ پارەی تەواوکاری مووچەی مانگی نۆ دەخاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم، دوابەدوای گەیشتنی پارەکە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئاوێنە: میدیای گۆڕان ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی تشرینی یەکەم بڵاویکردووەتەوە، چاوەڕێ دەکەین ئەمڕۆ یان سبەینێ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕە پارەیەکی دیکە بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و ئەوکات رۆژی یەکشەممە یان دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەکەن.
هاوکات دوێنێ وەزارەتیی دارایی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، پارەی تەواویان لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 و بڕی 305 ملیار دینار کورتهێنان هەیە، چاوەڕێ بەغدا دەکەن تاکو ئەو پارەیان بۆ بنێرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەبارەی مووچەی مانگی 10ەوە ئاماژەی بەوەکردووە، لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادەیە و لە نزیکترین کاتدا رەوانەی بەغدای دەکەن.