به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ كه‌شوهه‌وای ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ئاسایی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک ده‌بنه‌وه له تۆمارکراوەکانى دوێنێ، خێراى با لەسەر خۆ‌و مامناوەند دەبێت له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، سبەی پینجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە دوای نیوەرۆ لە هەندێ شوێن پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک ده‌بنه‌وه له تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 34 پلەى سیلیزى
دهۆک : 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 37پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 35 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 35 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 24 پلەى سیلیزى
سۆران : 32 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 37 پلەى سیلیزى