بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی دەستپێبکات.
ئاوێنه: بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2024، دابەشکردنی نەوت لە سنووری مەڵبەندی یەکی سەنتەری شاری سلێمانی دەستپێدەکات.
مەڵبەندی یەك لە سلێمانی پێكهاتووە، لە گەڕەکەکانی شەهیدانی ئازادی، ئازادی، عەلی كەمال، هەوارە بەرزە، گۆیژەی تازە و توویمەلیك. بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بڕی 104 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، تاوەکو رۆژی 2ی ئەم مانگە، 25 ملیۆن و 164 هەزار و 600 لیتر نەوتییان بەسەر 125 هەزار و823 خێزاندا دابەشکردووە.