شاخەوان عەبدوڵا:  لەچەند رۆژی داهاتودا موچه‌ی مانگی ئه‌یلول دابه‌ش ده‌كرێت
  2024-10-07       266       

شاخەوا عەبدوڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، هه‌مو ئه‌و كێشانه‌ی له‌سەر پرسی موچه‌ له‌ نێوان هه‌ردو حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بون، چارەسەر‌ كراون. دەشڵێت، لەچەند رۆژی داهاتودا موچه‌ی مانگی ئه‌یلول دابه‌ش ده‌كرێت.

ئاوێنە: شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، بە میدیای پارتی راگەیاند: په‌یوه‌ندی و تێگه‌شتنێكی باش له‌نێوان محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئارادایه‌.

جەختیشی كردەوە كە هه‌مو ئه‌و كێشانه‌ی له‌سەر پرسی موچه‌ له‌ نێوان هه‌ردو حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بون، چارەسەر‌ كراون.

بەقسەی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی موچەخۆرانی هەرێم له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا دابه‌ش ده‌كرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×