وەزەیری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، فەرمانی بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی وەزارەتەکەی واژۆ کرد و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتى دارایی و ئابووری دەکەن بۆ جێبەجێکردنی گرێبەستکردنەکە و ئەنجامدانی بایۆمەتری.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، دوای ئەوەی لە کۆبونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری بە گرێبەستکردنی وانەبێژانی وەزارەتی خوێندنی باڵا درا، ئەمڕۆ ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی واژۆی لەسەر بڕیاری بە گرێبەست کردنی ٤ هەزار وانەبێژ کرد.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بریاردرا مامۆستایانی وانەبێژ بکرێن بە گرێبەست.