ژنە ڕۆژنامەنووسێکی کورد سزای زیندانییکردنی بەسەردا سەپێنرا
  2024-10-07       250       

بنەماڵەی ژینا مودەرێس گۆرجی ڕایانگەیاند، دادگای تێهەڵچوونەوە لە شاری سنە سزای زیندانییکردنی بەسەر کچەکەیان سەپاندووە، دەشڵێن، بە تۆمەتی “هاوکاریکردنی گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان” و “پڕوپاگەندە دژی دەوڵەت” سزا دراوە.

ئاوێنە: بنەماڵەی ژینا مودەرێس گۆرجی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مافەکانی ژنان لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە بارودۆخی کچەکەیان بەمجۆرە زانیارییان خستوەتەڕوو، کچەکەمان لە لایەن دادگای تێهەڵچوونەوە لە شاری سنە سزای دوو ساڵ و چوار مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، سزاکەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو  لە لایەن لقی ٤ـی دادگای تێهەڵچوونەوە لە شاری سنە دەرچووە و بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندراوە.

دەشڵێن، ژینا مودەرێس گۆرجی بە تۆمەتی “هاوکاریکردنی گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان” و “پڕوپاگەندە دژی دەوڵەت” سزا دراوە.

جێگاى ئاماژەیە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، ژینا مودەرێس گۆرجی ژنە ڕۆژنامەننوسی کورد و چالاکوانی مافەکانی ژنان لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە سزای ١٠ بۆ ٢١ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنراوە. پێشتریش لە سەردەمی خۆپیشاندانەکانی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” دەستگیر کرا و تا ئێستا چەندین دانیشتنیی دادگا بەڕێوەچووە و سزاکانی بۆ نوێ کراوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×