پرسەی حەسەن نەسروڵڵا لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
  2024-09-30       495       

بریارە ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئەیلولی 2024 لە شاری سلێمانی لەلایەن کونسوڵخانەی ئێران پرسەی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا بەڕێوەبچێت.

ئاوێنه‌: کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند، "پرسەی شەهیدبوونی موجاهیدی گەورە، ئاڵاهەڵگری بەرخۆدان لە ناوچەکە، زانای خاوەن فەزیلەتی ئایین و سەرکردەی ژیر و تێگەیشتووی سیاسیی، جەنابی سەید حەسەن نەسروڵڵا لە بینای سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی کاتژمێر 4:00 ئێوارە تا 5:30 خولەک بەڕێوەدەچێت.

حەسەن نەسروڵا رۆژی هەینی 27ی ئەیلولی 2024، لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل بە بەکارهێنانی 85 تۆن تەقەمەنی لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی دیکەی حزبوڵڵا لە باشووری بەیروت بە ئامانج گیران و کوژران.


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×