ئا: ئاوێنە
حەسەن نەسروڵا، چەندین جار له‌كاتی وتاردان‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا، راشكاوانه دژایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر بەکورد راگەیاندووە، پێشمەرگەو حزبە کوردییەکانی به(كرێگرته‌ی ئه‌مه‌ریكا)و خزمه‌تكاری سه‌پاندنی پڕۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراقدا تۆمه‌تبار كردووه‌و دژی دابه‌شكردنی عێراقیش بووە به‌سه‌ر چه‌ند هه‌رێمێكی فیدرالیدا.
نەسروڵاو حزبوڵا، کە بەدرێژایی چوار دەیەی رابردوو رۆڵیان له‌لوبنان‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گه‌وره‌و گەورەتر بووە، کاریگه‌رییه‌كی دیار‌و شاراوه‌یان له‌سه‌ر كورد هه‌بووه. حیزبوڵای لوبنان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه رۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌پڕۆژه ستراتیجییەکانی ئێران‌دا بینیوه، لەبەرامبەریشدا ئەوە ئێران بوو کە حیزبوڵای كرد به‌بازووی هه‌ره به‌هێزی شیعه‌كانی لوبنان‌و پشت‌و په‌نای كۆماری ئیسلامی لەپێناو سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی هاوكێشه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی.
یەکەم فیشەکی هاوبەشی حزبوڵا‌و ئێران کە ئاڕاستەی کورد کرا، بەر سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کەوت. له‌ئه‌یلولی ١٩٩٢دا، چه‌ند ئه‌ندامێكی حیزبوڵا به‌سه‌رپه‌رشتی "كازمی دارابی" كه ئه‌فسه‌ری ئیتلاعات بوو، له‌ریستۆرانتی میكۆنۆسی به‌رلیندا، دكتۆر سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی سكرتێری حیزبی دیموكرات‌و سێ هاوڕێیان تیرۆر كرد. دواتریش كازمی دارابی له‌لایه‌ن دادگاوه به‌زیندانی هه‌تا هه‌تایی حوكمدرا، به‌ڵام له‌گفتوگۆكانی ساڵی ٢٠٠٨دا، كه سه‌باره‌ت به‌گۆڕینه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌ربازه ئیسرائیلییه‌كان به‌دیله‌كانی لوبنان، له‌نێوان حیزبوڵا‌و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا بەناوبژیوانی ئەڵمانیا ئەنجامدرا، له‌ژێر فشاری حیزبوڵا‌و له‌چوارچێوه‌ی سه‌فه‌قه‌یه‌كدا، ئه‌ڵمانیا بكوژه‌كانی شه‌ره‌فكه‌ندی، (كازمی دارابی‌و عه‌باس رایل‌و یوسف ئه‌مین)ی له‌به‌رامبه‌ر تەرمی سه‌ربازه ئیسرائیلییه‌كان، ئازاد كرد. عه‌باس رایل‌و یوسف ئه‌مین، دوو ئەندامی چالاکی حزبوڵا بوون‌و دوای ئازادکردنیان گەڕانەوە بۆ لوبنان‌و ناو حزبوڵا.
سه‌ركرده‌ی حیزبوڵای لوبنان، حه‌سه‌ن نه‌سروڵا چه‌ندینجار له‌كاتی وتاردان‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا، کە قسەو باسەکانی هاتوەتە سەر کورد، ڕقی خۆی بەرامبەر بەکورد نەشاردوەتەوەو راشكاوانه دژایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر بەپێشمەرگەو هێزه كوردییه‌كانی باشور راگه‌یاندووه‌و هه‌ندێكجاریش ئه‌وانی به(كرێگرته‌ی ئه‌مه‌ریكا)و خزمه‌تكاری سه‌پاندنی پڕۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراقدا تۆمه‌تبار كردووه. له‌هه‌مانكاتیشدا چه‌ندینجار ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به‌دابه‌شكردنی عێراق به‌سه‌ر چه‌ند هه‌رێمێكی فیدرالیدا راگه‌یاندووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی كارێكی وا، عێراق به‌ره‌و لێكترازان‌و ناوچه‌كه‌ش به‌ره‌و پشێوییه‌كی گه‌وره ده‌بات، كه ئه‌وان هه‌میشه له‌دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
هه‌روه‌ها چه‌ندجارێكیش نه‌سروڵا بانگهێشتی عێراقییه‌كانی بۆ (مقاوه‌مه) له‌دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان كردووه‌و تا کار گەیشت بەوەی جەلال تاڵەبانی، کە ئەو کاتەی سه‌رۆك كۆماری عێراق بوو داوای له‌نه‌سروڵا كرد "چیتر ده‌ست نه‌خاته كاروباری عێراقەوە".
حەسەن نەسروڵا یەکێک بوو لەو کەسانەی سەرسەختانە لەدژی "ریفراندۆم" وەستانەوە لەساڵی ٢٠١٧داو "کوردستانی سەربەخۆ"ی بە لەدایکبوونی "ئیسرائیلی دووەم" ناوبرد.
لەساڵی ٢٠٢٠یشدا، حەسەن نەسروڵا بەبۆنەی تێپەڕبونی هەفتەیەك بەسەر كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، باسی مەسعود بارزانی کرد‌و وتی "قاسم سولەیمانی، لەگەڵ هەندێك لە فەرماندەكانی حزبوڵا، لە سەردەمی هاتنی داعشی تیرۆریست بۆ ناو عێراق، سەردانی پارێزگای هەولێری كرد، مەسعود بارزانی، سەرۆكی ئەو كاتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ‌كردن لەكاتێكدا كە دەلەرزی، چونكە هەستی دەكرد هێرشی داعش لەسەر دەروازەكانی هەولێرە".
وتیشی "هەرێمی كوردستان فەرزاری قاسم سولەیمانییە چونكە هەوڵەكانی ئەو مەترسی داعش لەسەر خاكی هەرێم دورخستەوە."
نێچیرڤان بارزانی لەوەڵامی ئەودا وتی "به‌ڕێز حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌ميندارى گشتيى حيزبوڵڵاى لوبنانى له‌وتارێکدا دور لەشێوازو ئەتەکێتی سیاسى، به‌شێوەیەکی نەشیاو ده‌رهه‌ق به‌سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى‌و قوربانیدان‌و قارەمانيه‌تيی پێشمەرگە، قسەی کردوە".