قوباد تاڵەبانی: بەم نزیکانە لیستى مووچە ڕادەگەیەنرێت
  2024-09-26       357       

جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەی گرفتى مووچەوە دەڵێت، “بەم نزیکانە لیستى مووچە ڕادەگەیەنرێت”.

ئاوێنە: قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، کێشەى مووچە هەنگاو بە هەنگاو بەرەو چارەسەر دەڕوات، هەر ڕۆژە بیانوو و بەربەستێک و داتایەک دێتە پێش.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوماڵى خۆمان ڕێکدەخەینەوە و ئەوەى لەسەر شانى هەرێمى کوردستان بووە بۆ یەکلاییکردنەوەى ناوەکان و بابەتى بایۆمەترى و ئەو کەموکورتییانەى کە هەبوون چارەسەریان دەکەین، تاوەکو بابەتى مووچە بکەوێتە سەر سکەى خۆى.

لەبارەى وادەی ڕاگەیاندنی لیستى مووچەى فەرمانبەران وتى، پێموایە بەمزوانە لیستى مووچە ڕادەگەیەنرێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە کارەکان لەگەڵ حکومەتى عێراق بەرەوپێشەوە بڕوات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×