بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە سكاڵایەك كۆببێتەوە، كە تێیدا داوا دەكرێت، حكومەتی عێراق و هەرێم پابەند بكرێن، بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبارانی هەرێم لەكاتی خۆیدا.
ئاوێنه: بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ دادگاكە لەسەر یەك دۆسێیە كۆدەبێتەوە، ئەویش پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە.
بە پێی خشتەی كۆبوونەوەكان، داداگای فیدراڵی ئەمڕۆ لەسەر سكاڵایەك كۆدەبێتەوە، كە تیایدا داوا دەكرێت، حكومەتی عێراق و هەرێم پابەند بكرێن، بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستا لەكاتی خۆیدا.
سكاڵاكە لەلایەن دەریا محەمەد حەوێز، مامۆستای زانكۆی كۆیەوە لەسەر محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە.