رێباز حەملان: ئەگەر بەغدا پارەی تر بنێرێت، سبەی لیستی دابەشكردنی موچە رادەگەیەنرێت
  2024-09-23       485       

رێباز حەملان، باریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو پارەیەی لەبەردەستی حكومەتدایە بەشی دابەشكردنی موچە ناكات و دەشڵێت، ئەگەر بەغدا پارەی تر بنێرێت، سبەی لیستی دابەشكردنی موچە رادەگەیەنرێت.

ئاوێنە: رێباز حەملان، ئەمشەو دوشەممە، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەو پارەىەی لە ئێستادا لە بەردەست حکومەتى هەرێمى کوردستانە بەشى دابەشکردنى موچە ناکات، زیاتر لە 240 ملیار دینار کورتهێنان بۆ دابەشکردنى موچە هەیە.

وتیشی، ئەگەر بەغدا پارەى دیکە بنێرێت سبەى لیستى دابەشكردنی موچە رادەگەیەنرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستمان بە نزیکەی یەک ترلیۆن دینارە بۆ دابەشکردنی مووچە.

بە بڕوای یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، "تا کۆتایی ئەمساڵ کێشەی موچە نامێنێت" و جەختیشی كردەوە كە "موچەی هیچ مانگێکی ئەمساڵ نافەوتێت."

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە وەزارەتى دارایی لیستى موچەى مانگى هەشتى ئامادەکردوەو دوای دابەشکردنی موچەی مانگی هەشت موچەی مانگی نۆش دابەشدەکرێت.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا رێباز حەملان وتی"یەک دیناری داهاتی سلێمانی ناگەڕێتەوە بۆ هەولێر...نیوەی داهاتی هەرێم لای یەکێتییە و با موچەی پێدابەش بکەن." وتیشی"هیوادارم داهاتى سنورى سلێمانى بۆ خزمەتى خەڵک خەرج بکرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×