یەکێتی مامۆستایان بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ڕوونکردنەوە دەدەن
  2024-09-23       327       

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن داوا دەکات، “کێشەی مووچە بە تەواوی چارەسەر بکرێت”.

ئاوێنه‌: یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی شەش خاڵیدا بڵاویکردەوە، لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، دەبێت پڕۆسەی پەروەردە و خوێندن لە ریزبەندی یەکەمی بایەخپێدانی حکومەت بێت بە کردار و کێشەی مووچە بە یەکجاری بنبڕ بکرێت، بە پێویستیشی دەزانن بەرزکردنەوەی مووچە بڕیاری لێبدرێت، چونکە ڕاگرتنی پێچەوانەی یاسای خزمەتی شارستانییە و زیانێکی زۆری ماددی بە مامۆستایان و فەرمانبەران گەیاندووە، کە خۆی لە ٦٠ بۆ ١٢٠ ھەزار دینار و زیاتر دەدات.

ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت ھەموو ھەوڵێک بدرێت مامۆستایان و فەرمانبەران لە ھەموو ئەو پێشینانەی لە بانکە حکومییەکان دەدرێت سودمەند بن، ھاوشێوەی عیراق، باشترین رێگەش بۆ ئەوە ئەوەیە مووچەکان بخرێنە سەر ئەو بانکانە.

راشیگەیاندووە، زیاتر ٦٠%ی مامۆستایان سودمەند نەبوون لە زەوی نیشتەجێبوون و دەبێت ھەنگاوی پێویست و بەپەلە بنرێت بۆئەو مەبەستە، داواش دەکات کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دابنرێت، چونکە پڕۆسەی پەرورەدە و خوێندنی باڵا وەک دامەزراوەی تر نییە کە ھەرچۆنێک بێت بەڕێوەبچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×