پارێزگاری کەرکووک سەردانی بازگەی چیمەنی کرد و بڕیاریدا بە لابردنی ئەو کەرەڤانانەی کە بە نایاسایی پارە لە شۆفێران وەردەگرن.
ئاوێنه: ئەمڕۆ، ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، بە مەبەستی داخستنی ئەو کەرەڤانانەی بە نایاسایی پارە لە شۆفێران وەردەگرن سەردانی بازگەی چیمەنی کرد.
لەسەردانێکی مەیدانیدا بۆ بازگەی چیمەن ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، بڕیاری داخستنی دوو شوێنی دا کە بە شێوەی نایاسایی پارەیان لە شۆفێران وەردەگرت و وتی: ئەو فیلمەی لە ماوەی ڕابردوو هەبوو تەواو بوو.
ئەو دوو شوێنەی داخران لە شێوەی گەراجدا بوون، کە ڕۆژانە لەگەڵ چوونە ناوەوەی هەر بارهەڵگرێک بۆ شارەکە بڕی ٥٠٠٠ هەزاریان لە شۆفێران وەردەگرت بەبێ ئەوەی هیچ ڕێپێدانێکیان هەبێت بۆ ئەو کارە.
ئەمەش دوای بڵاوکردنەوەی کورتە دیمەنێک دێت، کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا شۆفێڕێكی بارهەڵگر لە یەکێک لە بازگەکانی چیمەن لە کاتی چوونی بۆ ناو بازگەکە کاتی گفتوگۆکردنی لەگەڵ پۆلیسێک تۆمار کردووە کە داوای پارەی لێ دەکەن و لە دیمەنەکەدا دەڵێت: کاک ڕێبوار ئاگات بینیت.