شاندی هەرێم بۆ مووچە دەچێتە بەغدا
  2024-09-19       218       

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم بۆ پرسی مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلوولی مووچەخۆرانی هەرێم سەردانی بەغدا بکات.

ئاوێنە: ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، شاندی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگەکانی 8 و 9 سەردانی بەغدا دەکات.

ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی سەردانی شاندەکە بەدواداچوونە بۆ کۆی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئابوریی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە پێشینەی بڕیارەکانیش مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە، بەتایبەت بۆ مانگەکانی ئاب و ئەیلوولی ئەمساڵ.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی 3ی ئەم مانگە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز دەستیپێکرد و لەماوەی سێ رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشکرا، بەڵام لە کاتێکدا نزیکدەبینەوە لە مانگی تشرینی یەکەم تاوەکو ئێستا وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 دیار نییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×