وەزیری ئاوەدانکردنەوە: دەستبە تەواوکردنی پرۆژەی دوو سایدکردنی رێگای دوکان – چوارقورنە دەکەین
  2024-09-17       269       

وەزیری ئاوەدانکردنەوە نیستەجێکردنی هەرێم رایگەیاند، دەستبەکاردەکەینەوە بۆ تەواوکردنی پرۆژەی بە دوو سایدکردنی رێگای دوکان – چوارقورنە.

ئاوێنه‌: دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند: ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی 2011 وە چووەتەوە بواری جێبەجێکردنەوە و دەبوایە ساڵی 2014 تەواوبکرێت و لە خزمەتی هاوڵاتیاندا بوایە.

ئەمەشی وت: ئێستا گرفتی سەرەکی لە دەستپێنەکردنەوەی کارەکان نەبوونی نەختینەیە، پرۆژەکە پارەی بۆ تەرخانکراوە و ئێستا نەختینەی بۆ دابینناکرێت.

ڕاشیگه‌یاند، ئێستا رێژەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لە %45 و ماوەی ساڵێک توانیمان کاری تێدابکەین، گرفتی هونەری رێگربوو کە پرۆژەکە تەواو بکەین و ئێستاش گرفتی دارایی رێگرە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆمانکردووە و هیچ بیانوویەک نیە بۆ دابیننەکردنی نەختینە و لە هەفتەیی داهاتووەوە دەستبەکارەکانی تەواوکردنی پڕۆژەی بە دوسایدکردنی رێگای دوکان – چوارقورنە دەکەینەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×