دەستەی ژینگەی هەرێم رایگەیاند، سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران داوا لە وەزارەتی دارایی كردوە رەسمی گورمرگی بەڕێژەی لەسەدا 100 لەسەر ئۆتۆمبێلی كارەبایی هەڵبگیرێت و هەروەها داواشی لە وەزارەتی ناوخۆ كردوە كە ئۆتۆمبێلی كارەبایی و هایبێرد لە كرێی تابلۆ ببەخشرێن.
ئاوێنە: دەستەی ژینگەی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌نوسراویان ژماره (12015) له (5/9/2024) داوا له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن بۆ هه‌ڵگرتنی ره‌سمی گومرگیی له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئۆتۆمۆبێلی كاره‌بایی به‌ڕێژه‌ی (100%) له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی بره‌ودان به ڕێكاره‌كانی پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئەوەشی خستۆتەڕو، ده‌سته‌ی ژینگه به‌نوسراوی ژماره 202م له 29/11/2023 وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌مان داوای كردبو، له‌هه‌مان نوسراویشیدا ده‌سته‌ی ژینگه داوای كردوه وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردو جۆری ئۆتۆمۆبیلی كاره‌بایی و هایبرێد له (كرێی تابلۆ) ببه‌خشێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به نوسراویان ژماره (12288) له (11/9/2024) نوسراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كردوه بۆ به‌خشینی هه‌ردو جۆری ئۆتۆمۆبیلی كاره‌بایی و هایبرێد له (كرێی تابلۆ).