ئیسماعیل سوسه‌یی، مامۆستای ئایینی كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له زینداندایه له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی تایبه‌تی بۆ ده‌رچوه و ئازادده‌كرێت، كه زیاتر له شه‌ش ساڵه له زینداندایه.
ئاوێنه: به‌پێی نوسراوێك كه واژۆی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره و له 21ی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ ده‌رچوه، تیایدا هاتوه، "به‌پێی بڕگه‌ی شه‌شه‌م له مادده‌ی ده‌یه‌م له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارماندا به لێخۆشبون له پاشماوه‌ی حوكمی ئیسماعیل نه‌جمه‌دین ئیسماعیل له كێشه‌ی ژماره (58ی ج2/ 2019) له رێكه‌وتی 30ی 9ی 2019 كه له دادگای تاوانی هه‌ولێر2 حكومی بۆ ده‌رچوه، به‌پێی مادده‌ی 156 له یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو به مادده‌ی 1 له یاسی ژماره 21ی ساڵی 2003".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌م لێبوردنه ته‌نها ئه‌و حوكمه ده‌گرێته‌وه كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م فه‌رمانه ئاماژه‌ی پێكراوه و ئه‌م لێبوردنه هیچ سزایه‌كی دیكه ناگرێته‌وه.
ئیسماعیل سوسەیی دو دۆسیه‌ی له‌سه‌ربوه، سزای شه‌ش ساڵی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی یه‌كه‌م ته‌واوكردوه و له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دوه‌م شه‌ش ساڵی دیكه سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، به‌ڵام به لێبوردنی تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئازادكراوه.
له دۆسیه‌ی دوه‌مدا ئیسماعیل سوسەیی به‌تۆمه‌تی پشتیوانیكردنی سێ گه‌نج بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر، سزای شه‌ش ساڵی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.