لەبارەی مووچەوە تەیف سامی داوایەک لە بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم دەکات
  2024-09-15       506       

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی كاربەرێكەری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە ئەگەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەبانكی بكرێت ئەوا داوای لیستی مووچە ناكەن و هاوشێوەی ناوچەكانی دیكە مووچە دابەشدەكرێت.

ئاوێنە: لەمبارەیەوە سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی كاربەرێكەری هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی نێوان هەرێم و بەغداد رایگەیاندووە، ئەگەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەبانكی بكرێت ئەوا داوای لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ناكەن و مانگانە هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق ئەو بانكانە پارەداردەكرێن كە پەیوەندیدارە بە مووچەی مووچەخۆرانەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە:”هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە ئەو بڕە پارەیەی تایبەت بووە بە مووچە و گلدراوەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرن”.

ڕۆژی سێشەممە (10ی ئەیلولی 2024) ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەردەوام بێت لە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، کە بەهۆی نەبوونی بایۆمەترییەوە مووچەکانیان ڕاگیرا.

لە میانی سی و حەوتەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، کە بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەچوو، ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی دا کە حکومەتی كاربەرێكەر پابەندبێت بە تەواوکردنی ڕێکارەکانی تایبەت بە بایۆمەتری فەرمانبەران و مووچەخۆران بۆ ئەوەی بتوانرێت مووچەکانیان خەرجبکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×