فەرهاد پیرباڵ: داوای لێبوردن لەنێچیرڤان بارزانی دەکەم‌و بەڵێن بێ بەهیچ شێوەیەک قسەی نابەجێ دوبارە ناکەمەوە
  2019-09-20     

فەرهاد پیرباڵ پاش ئازاد کردنی پەیامێک بڵاودەکاتەوەو ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم حکومەتە نوێیەی مەسرور بارزانی حکومەتی دادپەروەری و بەرەوچەسپاندنی قانونە لەکوردستان، ئەو دەڵێت "دەمەوێ داوای لێبووردن لە جەنابی برای خۆشەویست و پایەدارم کاک نێچیرڤان بارزانی بکەم هەروەها لە برای شیرینم کاک ڕەوان بارزانی‌و بەڵێن بێ بەهیچ شێوەیەک قسەی نابەجێ دوبارە ناکەمەوە".

ئاوێنە: دەقی پەیامەکەی فەرهاد پیرباڵ:

 

بۆ ڕای گشتی کوردستان
سڵاو و وەفاداری و خۆشەویستیم بۆ هەموو لایەک. سوپاسی هەموو ئەو کەس و خۆشەویستانەم دەکەم کە ڕۆڵیان هەبوو لە ئازاد کردنی مندا بە کەفالەت ، بە دادوەرە بەڕێزەکانیشەوە کە بە شێوەیەکی قانونی مامەڵەیان لە گەڵ کەیسەکەم کرد، داوای لوتف و بەخشین لە هەموو ئەو ئەزیزانەش دەکەم کە بوومە مایەی خەم و نیگەرانی بۆیان.
لێرە دەمەوێ داوای لێبووردن لە جەنابی برای خۆشەویست و پایەدارم کاک نێچیرڤان بارزانی بکەم هەروەها لە برای شیرینم کاک ڕەوان بارزانی چونکە لە ماوەی ڕابردووی بێ قانونی لەهەرێم کۆنتڕۆڵی خۆمم لە دەستدا و کۆمەڵێک قسە و ڕەفتاری نابەجێ و نا شایستەم دەربڕی بەرامبەر بە ماڵی پیرۆزی بارزانیەکان ، کە ئەمەش پێچەوانەی ئەخلاقی بەرزی منە دوێنێش و ئەمڕۆش و تا هەتایە ، بۆیە داوا دەکەم بە تایبەت خوشکە بەڕێزە بارزانییەکانیشم بە گەورەیی خۆیان بمبەخشن.
لەم دۆخە تازە و ناسکەی کوردستاندا هیوادارم هەرچی کێشە و گرفتێکم هەیەلە ڕێگای دادگا و قانوونەوە یەکلاببنەوە و ئەو دەرگایانەی لێم داخرابوون بکرێنەوە. ئەمەش بۆیە هەموو کەس بۆی ئاشکرا بوو کە ئەم حکومەتە نوێیەی جەنابی مەسرور بارزانی حکومەتی دادپەروەری و بەرەوچەسپاندنی قانونە لە کوردستان،بۆیە بەڵێن دەدەم لەم ڕۆوە و قەسەم بە ڕۆژی 19/09/19 کە بە هیچ شێوەیەک ڕەفتار و کردار و قسەی نابەجێ دووبارە نەکەمەوە بەرامبەر هیچ کەسێک تەنانەت گەر تاوانباریش بێت چونکە قانون دەچەسپێت.

زۆرترین بینراو
وتەبێژی ئیدارەی بوش بۆ ڤانس: ئەوە خەتای شەڕی ئێران نییە، خەتای ئەوەیە ئێمە کۆتاییمان پێنەهێنا
بنه‌ماڵه‌ی كه‌ریم خان: به‌شداریكردنی محه‌مه‌د فه‌یسه‌ڵ له‌ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان گوزارشت له‌ رای ئێمه‌ ناكات‌
په‌یامی توندی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پارتی: له‌م ده‌قه‌یه‌وه‌ له‌م حكومه‌ته‌ فاشیله‌ی هه‌رێم ده‌كشێینه‌وه‌
حەمە سوور دوشیوانی: کاردانەوەی ئەمجارەی یەکێتی زۆر توندو یەکلاکەرەوەو پشتشکێن دەبێت
بەدەل بەرواری داوا دەکات مووچەی پەرلەمانتار بکرێت بەکەمتر لە ٢ ملیۆن دینارو خانەنشینیشیان نەهێڵرێت
یەکێتی بڕیاری دا لەحکومەتی هەرێم بکشێتەوە
میدیای نزیک لە یەکێتی هۆشداری لە ئەگەری ڕاگەیاندنی "دوو ئیدارەیی" دەدات لە حاڵەتی پێکهێنانی حکومەت بەبێ یەکێتی و نەوەی نوێ
نیگەرانی لە ئەنقەرە دوای شکستی ترەمپ
به‌رپرسێكی پێشوی ئه‌مریكا: ناكۆكییه‌كانی نێوخۆی هه‌رێم ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌ده‌نه‌ به‌غدا بۆ به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی
داواکاریی کوردانی ڕۆژئاوا: لەبەڕێوەبردنی ناوچەکەوە بۆ داواکردنی خوێندنی کوردی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×