وێنه‌گرێکی فه‌ڕه‌نسی یه‌ک ده‌یه‌ ژیانی کوردی له‌ کتێبێکدا پیشان داوه‌
  2019-09-17       2544       

سباستییه‌ن مییه‌ر, وێنه‌گر و ده‌رهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی ژیانی کوردی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی 2008 تا 2017ی خستۆته‌ به‌ر دیدی بینه‌ران.

ئاوێنه‌: سباستییه‌ن مییه‌ر وێنه‌گر و ده‌رهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی له‌ کتێبێکدا به‌ ناوی "له‌ ژێر هه‌ر گەزە ئاسمانێ" ژیانی کوردی هه‌رێمی كوردستان، خه‌م و خۆشی، شه‌ڕ و ئاشتی، ئاواره‌یی و ئارامی و خۆشه‌ویستی ئه‌وان به‌ یه‌کتری پیشان داوه‌.

ناوبراو وێنه‌ی ژیانی کوردی عێراق له‌ ساڵانی 2008 تا 2017ی خستۆته‌ به‌ر دید و له‌م ڕێبازه‌شدا کامه‌ران وێنه‌گری کورد یارمه‌تی به‌ ناوبراوی داوه‌. کامه‌ران که‌ وێنه‌گری شه‌ڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ داعش بوو سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ جه‌رگه‌ی شه‌ڕدا ون بوو و هه‌رگیز زانیارییه‌ک له‌باره‌ی ناوبراوه‌وه‌‌ نه‌دۆزرایه‌وه‌.

سباستییه‌ن مییه‌ر خه‌ڵاتی وێنه‌ی جه‌نگ له‌ پۆلیتزری له‌ ناو کارنامه‌ی خۆیدا هه‌یه‌ و وێنه‌کانیش له‌ ماڵپه‌ڕی شه‌خسیی ناوبراو وه‌رگیراوه‌.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×