چوارشه‌ممه‌, 09 ی نیسان , 2025
ئێف بی ئای ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا دەکات کە تەقەی لە ترەمپ کرد
  2024-07-14       1236       

بەرپرسێکی ئێف بی ئای رایگەیاند، ئەو کەسەی تەقەی لە دۆناڵد ترەمپ کرد، "تۆماس ماسیو کرۆکسە و تەمەنی 20 ساڵە و هێشتا نازانین کێ پاڵنەری بوە و بۆچی ئەم کارەی کردوە."

کێڤن رۆجیک بەرپرس لە نوسینگەی لێکۆڵینەوە فیدڕاڵییەکانی ئەمریکا (ئێف بی ئای) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو کەسەی تەقەی لە دۆناڵد ترەمۆ کردوە گەنجێکی تەمەن 20 ساڵە بە ناوی تۆماس ماسیو کرۆکس.

کێڤن رۆجیک هیچ زانیارییەکی دیکەی لەبارەی تەقەکەرەکە نەخستەڕو.

بەرپرسەکەی ئێف بی ئای ئاماژەی بەوەشكرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمریکا گوێچکەی برینداربوە، هێشتا پاڵنەر و هۆکاری هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی ئەو کەسایەتییە روننەبوەتەوە.

ئەوەشی خستەڕو، "ئێمە روداوی تەقەکردن لە دۆناڵد ترەمپ بە هەوڵی تیرۆرکردن دەناسێنین."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×