ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ڕاكان جبووری دەگیرێتەبەر
  2024-07-11       659       


سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایدەگەیەنێت،"ڕێکاری یاسایی بەرامبەر پارێزگاری پێشووی کەرکووک بەوەکالەت دەگیرێتەبەر".
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-7-2024 رێبوار تەها سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند،"دەمانەوێت دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوكك ببنە هۆکارێک بۆ ئەوەی حکومەتێکی باش لە کەرکووک پێکبهێنرێت و هەموو لایەنەکان تێیدا بەشدار بن، بەبێ جیاوازی".
 
ئاماژەی بەوەش دا،"'تاوەکو ئێستا بۆ دیاریکردنی پۆستی پارێزگار هیچ رێککەوتنێک نەکراوە".
 
 دوێنێ چوارشەممە راکان جبووری، پارێزگارى کەرکووک بەوەکالەت وەک ئەندامى ئەنجوومەن لە دادگا سوێندی یاسایی خوارد، بەپێی یاسا دەسەڵاتەکانی پارێزگاری نەماوە، بەڵام ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگا نووسراوی واژۆ کردووە، لەوبارەیەوە رێبوار تەها وتی،"'لەسەر هەموو ئەو بابەتانەش قسە دەکەین و رێکاری یاسایی دەگرینەبەر".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×