پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو
  2024-07-05       201       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات لە 48 سەعاتی داهاتودا پلەكانی گەرما زیاتر بەرزببنەوە بەشێوەیەك كە ئەمڕۆ هەینی، پلەكانی گەرما 2 تا 5 پلە بەرزتر دەبن لە چاو دوێنێ.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما 2 تا 5 پلە بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان دیسان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوەو نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 44، سلێمانی: 41، دھۆک: 43، کەرکوک: 46، ھەڵەبجە: 44، سۆران: 41، گەرمیان: 48 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×