"داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 17 ملیار دینارە"
  2024-07-05       107       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 29ی 6 تا 5ی 7ی 2024، زیاتر لە 17 ملیار دینارە كە 79%ی نەختینەیە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 29ی 6 تا 5ی 7ی 2024، 17 ملیارو 80 ملیۆن و 814 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 13 ملیارو 459 ملیۆن و 775 هەزار دیناری واتە 79%ی نەختینەیەو هەروەها 3 ملیارو 621 ملیۆن و 39 هەزار دیناری واتە 21%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×