پەیامی خامنەیی لەبارەی هەڵبژاردنی وڵاتەکەیەوە
  2024-07-04       273       

 عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران رایگەیاند: ئەوانەی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماردا بەشداری دەنگدانیان نەکرد دژی کۆماری ئیسلامی ئێران نین، بەڵام بەشداریکردن بەوشێوەیە نەبوو کە چاوەڕوان دەکرا.

ئەگەر گەل بەشدارییەکی باشتری دەنگدان بکات، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش توانای بەدیهێنانی قسەکانی، ئامانجەکانی، مەبەستەکانی دەبێت لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.

 هەینی رابردوو هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بەڕێوەچوو و رێژەی بەشداریکردن نزیکەی %40 بوو، بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنەکەش بەپێی یاسای وڵاتەکە، دەبێت رێژەی بەشداریکردن بگاتە %50+1.

سبەی هەینی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکە بەڕێوەدەچێت و تەنها دوو کاندید رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی سەرۆککۆماری ئێران دەکەن، کە ئەوانیش بریتین لە مەحمود پزیشکیان و سەعید جەلیلی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×