سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بەهۆی بەڕێووەچوونى چالاکییەکانی چوارشەممەی سوور لە ناوچەکانى ئێران و ڕۆژهەڵاتى کوردستان دوو هەزار و ١٣٧ کەس بوونە قوربانی، دەشڵێت، ٢٣ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٤١٣ کەسیان بە سەخستی برینداربوون.
جەعفەر میعاد فەر سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران لە بارەی قوربانیانی چالاکیەکانی شەوی ڕابردووى ناوچەکانى وڵاتەکەى و ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە ئەنجامى بەڕێووەچوونى ئاهەنگەکانى چوارشەممەی سوور ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بەهۆی بەڕێووەچوونى چالاکییەکانی چوارشەممەی سوور لە ناوچەکانى ئێران و ڕۆژهەڵاتى کوردستان دوو هەزار و ١٣٧ کەس بوونە قوربانی.
باسى لەوەشکرد، لەو ژمارەش ٢٣ کەس گیانیان لە دەستداوە و هەروەها لە نێو بریندارەکاندا هەزار و ٦١٦ کەس ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون، کە ٤١٣ یان بە سەختی بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ١٥٢ کەسیان بەشێکی جەستەییان لە دەستداوە و ٧٠٠ کەسیش چاویان زیانى پێگەشتووە.
جێگای ئاماژەیە، چوارشەممە سور فێستیڤاڵێکی نەریتی گەلانى ناوچەکەیە و بۆ ماڵئاواییکردن لە دوایین خۆری ساڵ، واتە لە شەوی دوایین چوارشەممەی ساڵی فارسیدا بەڕێوەدەچێت و ساڵانە بەهۆی شێوازی بەڕێووەچوونی یادەکەوە قوربانیەکی زۆری لێدەکەوێتەوە، قوربانیانی ئەمساڵیش بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دوو هێندە زیادیانکردووە.