دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا و كێبركێكاری سه‌ره‌كی ئێستای ناو كۆمارییه‌كان ئاهه‌نگی گێڕا، ئه‌وه‌ش به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه به‌راییه‌كانی ناو پارته‌كه‌ی بۆ بوون به كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا.
ئاوێنە: میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه كه دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی، تره‌مپ شه‌وی سێشه‌ممه‌ی به "سێشه‌ممه‌ی گه‌وره" ناوبردوه، چونكه به‌پێی میدیاكان تره‌مپ له‌وه نزیك ده‌بێته‌وه كه ببێته كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، تره‌مپ له به‌رده‌م لایه‌نگرانیدا له فلۆریدا وتی: "هۆكارێك هه‌یه كه بۆچی به‌م شه‌وه ده‌وترێت سێشه‌ممه‌ی گه‌وره، چونكه هیچ كاتێك و هه‌رگیز ئه‌م شه‌وه‌و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه وێنه‌ی نه‌بووه".
له به‌رامبه‌ریشدا، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه ئه‌ویش له هه‌ڵبژاردنه به‌راییه‌كانی حزبه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، هۆشدارییدا له سه‌ركه‌وتنه‌كانی تره‌مپ و وتی: تره‌مپ سووره له‌سه‌ر تێكشكاندنی دیموكراسیه‌تی ئه‌مریكا.
بایدن له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بڵاویكردوههوه، وتویه‌تی: تره‌مپ ده‌یه‌وێت له به‌های ئازادییه سه‌ره‌كییه‌كان كه‌مبكاته‌وه، وه‌ك توانای ژنان له بریاردان بۆ چاودێریی ته‌ندروستی یان به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی باج له به‌رژه‌وه‌ندیی ملیاردێره‌كان، بۆیه تره‌مپ هه‌موو شتێك ده‌كات تا بگاته ده‌سه‌ڵات.