ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك و ئینستاگرام سەربە كۆمپانیای مێتا، كێشەیان تێكەوت.
ئاوێنە: وەك بەكارهێنەران باسی دەكەن، كێشەكە بەشێكی زۆری وڵاتانی جیهانی گرتۆتەوە، خاوەن هەژمارەكان بەشێوەیەكی خۆنەویستانە لە هەژمارەكانیان دەكرێنە دەرەوەو دواتر ناتوانن بچنەوە نێو هەژمارەكانیان.
تاوەكو ئێستا كۆمپانیای مێتا لەسەر كێشەكە بەڕەسمی رونكردنەوەی نەداوە.
سەنتەری دیجیتاڵ میدیای عێراقی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، هەردو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەی كۆمپانیای مێتا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان كێشەیان بۆ دروست بوە.