میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردۆتەوە، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە کەسێکیان دەستگیرکردوە بەتۆمەتی ئەوەی ناوچەی ئەسێنیورتی لەئیستانبوڵ بە“ناوچەیەکی کوردی” وەسفکردوە.
لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەیەکێک لەشەقامەکانی شاری ئەسێنیورت، یەکێک لەوکەسانە، ڕەخنەی لەو خێوەتگەیە گرتوە کە پارتی "سەرکەوتن" وەک بەشێک لەکەمپەینی هەڵبژاردنەکان پێش بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لەئەسێنیورت داینابوو و وتویەتی، “ئەمە ناوچەیەکی کوردییە، هەڵەیە چادر لێرە دابنرێت."
لای خۆیەوە، پۆلیسی ئیستانبوڵ بەتۆمەتی "هاندانی خەڵک بۆ ڕكو کینەو دوژمنایەتی" بەپێی یاسای سزادانی تورکیا دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لەدژی ئەوکەسە کردۆتەوە، دوای ئەوەی ڤیدیۆ کلیپەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان لەسۆشیال میدیا بڵاوبوەوە.
جێگهی سەرنجە کە پارتی دیموکراسییو یەکسانیی گەلان (دەم پارتی)، هەفتەی ڕابردوو لەناوچەی ئەسێنیورت لەبەشی ئەوروپای ئیستانبوڵ گردبونەوەیەکی هەڵبژاردنی ئەنجامدا.
دوابەدوای ئەم ڕوداوە، دەسەڵاتداران هەردوو هاوسەرۆکی سکرتاریەتی پارتی دیموکراسییو یەکسانیی گەلانیان لەناوچەی ئێسێنیورت دەستگیرکرد.