سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هەڵبژاردنی خولی دوانزەیەمی پەرلەمان و هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی شارازایانی رێبەریی كۆماری ئیسلامی ئێران دەستیپێكرد.
ئاوێنە: هەڵبژاردنەكە لە سەعات 8ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە كاتی تاران، لە 31 پارێزگای ئێران دەستیپێكرد.
بەگوێرەی دامەزراوەی هەڵبژاردنی ئێران، لە هەڵبژاردنەكاندا 290 كەس بۆ خولێكی نوێی چوارساڵەی پەرلەمانی ئێران و هەروەها 88 كەس بۆ خولێكی نوێی هەشت ساڵەی ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەریی ئێران هەڵدەبژێردرێن.
هەروەها بەگوێرەی ئامارەكان 61 ملیۆن 172 هەزارو 298 كەس مافی دەنگدانیان هەیە.
عەلی خامەنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە خولەكەكانی سەرەتای كردنەوەی بنكەكانی دەنگداندا دەنگی خۆی دا. ئەو بەر لە دەنگدانی لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان داوای لە خەڵكی وڵاتەكەی كرد، لە زوترین كاتدا كە پێیان دەكرێت بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن.