وەزارەتی تەندروستی لەغەززە ڕایگەیاند، لەماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردودا 86 کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە كوژراون‌و ژمارەی کوژراوانیش لەدەسپێکی شەڕی ئیسرائیل‌و حەماس له 30 هەزار کەس نزیكبۆته‌وه. وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیلیش بڵاویكردەوە، ژمارەی كوژراوانی وڵاتەكەیان بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە گەیشتۆتە هەزارو 400 كەس، نزیكەی پێنج هەزاری دیكەش برینداربون.
ئاوێنه: هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه نزیكه‌ی پێنج مانگه به‌رده‌وامه، تادێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان ڕو له‌زیادبون ده‌كات، وەزارەتی تەندروستیی غەززە، نوێتریین ئاماری قوربانییەكانی بڵاوكردەوە، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، لەدەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا 29 هەزارو 692 هاوڵاتیی غەززە كوژراون‌و 69 هەزارو 879 كەسی دیكه‌ش برینداربون.
ده‌شڵێت، 142 ڕۆژە هێرش‌و بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە، جگه له‌و ئامارانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، بەشێکی زۆریش لەقوربانیان تا ئێستاش لەژێر داروپەردوی ڕوخاوی بیناکاندا ماونەتەوەو تیمەکانی بەرگریی شارستانی و فریاکەوتنیش بۆیان ئەستەمە بتوانن ڕزگاریان بکەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆی شەڕو پێكدادان‌و بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیله‌وه، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردودا 86 كەس لەغەززە كوژراون‌و 131ی دیكەش بریندار بون.
وەزارەتی تەندروستی لەغەززە ئەوەشی خستۆتەڕو، 10 هەزار نەخۆشی شێرپەنجە هەیە، بەبێ چارەسەر ماونەتەوە، نزیكەی 350 هەزار هاوڵاتیی نەخۆش لەغەززە بەبێ چارەسەرن.
لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل بڵاویكردۆتەوە، ژمارەی كوژراوانی وڵاتەكەیان بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە گەیشتووەتە هەزارو 400 كەس، نزیكەی پێنج هەزاری دیكەش برینداربون. هەروەها له‌ده‌ستپێكی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانه‌وه تائێستا 574 سەربازی سوپای ئیسرائیل كوژراون.
رۆژی 7ی 10ی 2023، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی هێرشێكی له‌ناكاوی كرده سه‌ر ئیسرائیل‌و ده‌یان سه‌ربازو هاوڵاتی ئیسرائیلی كوشت‌و برینداركرد، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی دیكه به‌دیل گرت.
له‌به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل جه‌نگێكی كراوه‌ی درێژمه‌ودای دژی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ستپێكردو زیاتر له‌چوار مانگه له‌ئاسمان‌و زه‌مین‌و ده‌ریاوه هێرشده‌كاته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
لە 24ی 11ی 2023 بەنێوەندگیری قەتەر، ئاگربەستێكی حه‌وت ڕۆژی لەنێوان ئیسرائیل‌و حەماس راگەیەندراو زیاتر لە 400 بارمتەی ئیسرائیلی‌و زیندانی فەڵەستینی ئازادكران‌و ئاڵوگۆڕیانپێكرا.