"زیاتر لە سێ هەزار مامۆستا بەهۆی بایكۆتەوە سزادراون"
  2024-02-06     

ئا: ئاوێنە

 

مامۆستایانی ناڕازی جەخت لە بەردەوامی ناڕەزایەتییەكانیان بۆ بەدیهێنانی داواكانیان دەكەنەوەو دەڵێن، زیاتر لە سێ هەزار مامۆستا بەهۆی بایكۆتەوە سزادراون. هەروەها دەشڵێت، یەکەمجارە لە مێژودا لایەنی قەرزدار کە حکومەتە سزای خاوەن قەرز دەدات كە مامۆستایە.

 

مامۆستایانی ناڕازی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا جەختیان لە بەردەوامی خەباتی مەدەنی و درێژەدان بە ناڕەزایەتییەكانیان كردەوە تا ئەو كاتەی داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكرێن.

ئاماژەیان بەوەشدا، دەسەڵاتدارانی هەرێم فشارەكانیان لەسەر مامۆستایانی سەرجەم شار و شارۆچکەکان زیاتر كردوە، بەڵام مامۆستایان روبەروی فشارەکان دەبنەوە و کاریگەری لەسەریان دروست ناکات.

جەختیشیان كردەوە كە ئەوان نایانەوێت پرۆسەی خوێندن پەکی بکەوێت، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم دۆخێکی خراپیان دروستکردوە و نەک تەنها خوێندن بەڵکو ژیانی خەڵكیشیان پەكخستوە.

ئەوەشیان خستوەتەڕو، چەندین مامۆستا لە ناوچەکانی هەرێم بەهۆی بایکۆتەوە سزادراون، ئەو مامۆستایانەی سزادراون 15 موچەی تەواوی ساڵانی رابردویان وەرنەگرتوە و 36 موچەی بە لێبڕینەوە وەرگرتوە، یەکەم جارە لە مێژودا لایەنی قەرزدار کە حکومەتە سزای خاوەن قەرز دەدات.

مامۆستایانی ناڕازی هێمایان بۆ ئەوەش كرد، رۆژ بە رۆژ ژمارەی مامۆستا سزادراوەکان لە زیادبوندایە ئاماری وردیان لەلا نییە، بەڵام بەپێی ئەو ژمارانەی دەستیان کەوتوە، زیاتر لە سێ هەزار مامۆستا بەهۆی بایکۆتکردن و داواکردنی مافەکانیانەوە سزادراون.

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی دوێنێی فالح فه‌یاز بۆ هه‌ولێر رونكردنه‌وه‌ ده‌دات
لیستی مووچەی مانگی 11 رادەستی بەغدا کرا؛ چاوەڕوان دەکرێت 840 ملیار دینار بنێردرێت
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردن و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل دەردەکات؛ گومرگی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکرێتە ١٥٪
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×