لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەستیان كردوە بە بۆردومانی چڕی چەند گوندێكی بناری قەندیل.
ئاوێنە: سەبارەت بە بۆردومانەكان دڵشێر ئیبراهیم، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە فڕۆکەی جەنگی بەسەر ئاسمانی بناری قەندیل و پشدەردا دەسوڕێنەوە و بۆردومانی نێوان گوندەکاندی سڵێ و بۆڵێ-یان لە بناری قەندیل کردوە و و تاکو ئێستاش بەردەوامە، بەڵام هەتا ئێستا نازانرێت زەرەر و زیانەکانی چین.
بەگوێرەی زانیارییەكان، هەر ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندەکانی بەردقەڵشیو و کڵاوڕەشان لە نزیک دەروە کۆتری بناری قەندیل، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانیان کردوە.