پشتیوان سادق بۆ بەغدا: یان لێمانگەڕێن جیابینەوە یان مافەکانمان بەگوێره‌ى دەستور جێبەجێبکەن
  2023-12-25       403       


وه‌زیرێكى حكومه‌تى هه‌رێم په‌یامێك ئاراسته‌ى به‌غدا ده‌كات‌و ڕایگه‌یاند، "به‌هیواین له‌ساڵی نوێدا كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا چاره‌سه‌ربن"، ده‌شڵێت، "یان لێمانگەڕێن جیابینەوە یانیش مافەکانمان بەگوێره‌ى دەستور جێبەجێبکەن".

پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف‌و كاروبارى ئایینى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "پێش یاسای بودجه‌، ڕێكه‌وتنێك له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و به‌غدا هه‌بوو، كاتێك ئه‌و ڕێككه‌وتن‌و پرۆژه‌یه‌ چوه‌ په‌رله‌مانی عێراق، به‌داخه‌وه‌ گۆڕانكاریی تێداكرا، مه‌به‌ستیش لێى بچوككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم‌و پێشێلكردنی مافه‌ ده‌ستورییه‌كان بوو‌، ئێستا ئه‌وان هه‌ست به‌و هه‌ڵه‌یه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وكات كردیان، چاره‌سه‌ریشی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌و باشتركردنی نییه‌ته‌كانه‌".

ئه‌وه‌شى وت:"مه‌بده‌ئییه‌ن ڕێككه‌وتنێك هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ هه‌مواربكرێته‌وه‌، به‌ڵام نازانین جێبه‌جێده‌كرێت یاخود نا".

ده‌شڵێت:"به‌هیواین له‌ساڵی نوێدا كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا چاره‌سه‌ربن‌و ئێمه‌ بڕوامان به‌گفتوگۆ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم به‌گوێره‌ی ده‌ستور نه‌كرێت، بێگومان عێراق ئارامی به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×