دەستوری رۆژئاوای كوردستان پەسەندكرا
  2023-12-12       1230       

ئەنجومەنی گشتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا(رۆژئاوای كوردستان)، ئەمڕۆ سێشەممە، لە كۆبونەوەی خۆیدا، دەستوری رۆژئاوای كوردستانی لەژێر ناوی "پەیمانی كۆمەڵایەتی"دا پەسەندكرد كە بەر لە ساڵێك لەلایەن لیژنەی بەرفراوانی داڕشتنی دەستورەوە پێشكەش كرابو.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنەكە، كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ كە تێیدا دەستوری رۆژئاوای كوردستان پەسەندكراوە، لە باڵخانەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە شاری رەققە بەڕێوەچوەو تێیدا وێڕای دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی گشتی، نوێنەرانی ئەنجومەنە تەشریعییەكان حەوت ناوچەكەی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا بەشداربون تێیدا.

دەستورەكە لە 134 ماددە پێكهاتوەو دوای خوێندنەوەی لە كۆبونەوەكەدا سەرجەم ماددەو بڕگەكانی پەسەندكران و لە وادەی دەرچونیشییەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×