نوێنهری مامۆستایانی وانهبێژ رایگهیاند، رۆژی یهكشهممه بهشداری خۆپیشاندامی مامۆستایان ناكهن له بهردهم بهڕێوهبهرایهتی پهروهردهی رۆژئاوا و كاتژمێر نۆ دهچنه بهردهم بهڕێوهبهرایهتی پهروهردهی گشتی سلێمانی.
ئهمشهو ههینی 8ی تشرینی دووهمی 2023، نوێنهری مامۆستایانی ناڕازی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و رایگهیاند: "وەک مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی رۆژی یەکشەممە 10ی كانوونی یهكهمی 2023، خۆپیشاندان لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرێتی پەرورەدەی رۆژئاوا ئەنجام نــادەن.
دهشڵێن: "بۆ پشتیوانی و چارەسەرکردنی کێشەی ئەو مامۆستایانەی لەناو شاری سلێمانی کەمتر لە 12 بەشەوانەیان بـۆ ماوەتەوەو شایستەی دارایی مانگی نۆیان بۆ سەرف نەکراوە، یان دوور خراونەتەوە لە قوتابخانەو خوێندنگاکانیان کاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ و نوێنەرەکانیان لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرێتی گشتی پەرورەدەی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
دهقی راگهیهندراوهكه:
مامۆستایانی بەڕێزی وانەبێژ
دەزگاکانی ڕاگەیاندن
1. وەکو مامۆستایانی تە وانەبێژ لە سلێمانی ڕۆژی یەکشەممە ۱۰ۍ۱۲ی۲۰۲۳ خۆپیشاندان لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرێتی پەرورەدەی ڕۆژئاوا ئەنجام نــادەین !!
٢. بۆ پشتیوانی و چارەسەرکردنی کێشەی ئەو مامۆستایانەی لەناو شاری سلێمانی کەمتر لە ۱۲ بەشەوانەیان بـۆ ماوەتەوەو شایستەی دارایی مانگی ۹ یان بۆ سەرف نەکراوە، یان دوور خراونەتەوە لە قوتابخانەو خوێندنگاکانیان کاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ و نوێنەرەکانیان لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرێتی گشتی پەرورەدەی سلێمانی ئەنجام دەدرێ،
داوا لەهەموو ئەو مامۆستا وانەبێژە دەکەین کە کێشەی لەم جۆرەیان هەیە لەکات و شوێنی دیاریکراودا ئامادە بن، بەتایبەت تا بتوانین لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی گشتی پەرورەدەی سلێمانی دابنیشین بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی گونجاو بۆ کێشەکەیان، مامۆستایانی وانەبێژ ، ئەوانەی ئەم کێشانەیان نیە پێویست دەکات پشتیوانی کێشەی هاوڕێکانیان بن و ئامادەبن ..
۳. گردبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەو دانیشتن لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە بە مانای شکانی بایکۆت و نەرمی نواندن نیە لە ئاست داوا هەرە ڕەواکەمان کە دامەزراندنە، بەڵکو تەنها دامەزراندن ناچاری چوونەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندنمان دەکات ..
٤. لەهەفتەی داهاتوودا پلانی نوێ بۆ کۆتاییهاتنی وەرزی یەکەم و پلانی بایکۆت بۆ وەرزی دووەم دەخەینەڕوو ..
===============
نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ
لە سنوری سلێمانی
٨ ی ۱۲ ی ۲۰۲۳