وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی ههرێم ڕایدهگهیهنێت، بۆ ساڵی دووەم لەم کابینەیەداو لەقۆناغێکی دیکەدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕی (٩٠٠,٧٧٥) هەزار دۆلار بۆ (١٠٠) دەرچوو کاندیدی تواناسازیی خەرجدەکات.
ئاوێنه: دهقی ڕاگهیهندراوی وهزارهتی خوێندنی باڵا:
وەزارەتی خوێندنی باڵا نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار وەک شایستەی دارایی بۆ دەرچوان و کاندیدانی تواناسازی خەرجدەکات
لە درێژەی هەوڵەکانی د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دابینکردنی شایستەی دارایی بۆ دەرچوان و کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی، بۆ ساڵی دووەم لەم کابینەیەدا و لە قۆناغێکی دیکەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕی (٩٠٠,٧٧٥) هەزار دۆلار بۆ (١٠٠) دەرچوو و کاندیدی تواناسازی خەرجدەکات بەپێی لیستی هاوپێچ.
لە لێدوانێکدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دڵنیایی بە دەرچوان و کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی دەدات، وەزارەتەکەی لەسەر هەوڵەکان بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنی شایستەی دارایی بۆ سەرجەم دەرچوان و کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی و تەواوکردنی پرۆسەی خوێندنیان بە سەرکەوتوی و گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان بەمەبەستی خزمەتکردن بە سێکتەری خوێندنی باڵا و زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکان و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچوان و کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی دەکات، ئەوانەی خوێندنیان بەسەرکەوتوی تەواو کردوەو ئەوانەشی بەردەوامن لە خوێندن و ناویان لە لیستی هاوپێچ دا هاتوە، سەردانی وەزارەت بکەن بەمەبەستی چەند ڕێکارێکی کارگێڕی و دارایی.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، دەرچوان و کاندیدانی تواناسازی ئەوانەی ناویان لە لیستی هاوپێچ هاتووە پێویستە لە ڕێکەوتی 4/12/2023 بە دواوە سەردانی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی/ بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی بکەن لەگەڵ هێنانی ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە:
1) پشتگیری شوێنی کار کە بەردەوامە لە خزمەتی بێ پچڕان دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەکەی.
٢) ئەگەر کاندید (٥) ساڵ خزمەتی کردبوو لە شوێنەکەی، ئەوا پشتگیری (٥) ساڵ خزمەت لەگەڵ خۆی بهێنێت.
3) ئەگەر کاندید خۆی ئامادە نەبوو بەهەر هۆکارێك، ئەوا وەکیلەکەی دەتوانێت سەردان بکات.
4) ئەگەر کاندید لە کەرتی تایبەت بێت، پێویست دەکات خۆی ئامادەبێت.
بۆ بینینی لیستی سودمەندان کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://drive.google.com/.../1-pdHduN6s5wJ0As0hV9.../view...