سروشتی ئەم شارە وایە ، کە لی دوور دەکەویتەوە بیری دەکەی ، کە ھاتیتە ناوی بۆ ژیان ناتوانی دەستبەرداری ببیت ، سلێمانی شارێکی مەڵتی کەڵچەرە وە بە سروشتی خۆی ھەمیشە شارێکی سەرکێش بووە . بەڵام ئێستا سلێمانی کتومت لەو شارە دەچێت، کە ھەردوو دەست و قاچێکی لە ئێش کەوتبێت توانای بەرەنگار بوونەوەی دوژمنەکانی نەمابێ ، بەردەوام رۆژانە سلێمانی لاقەی سیاسی ئیداری دەکرێت وە کەس خاوەنی نیە ئەم شارە بە جورێک خەریکە دەستەمۆ دەکرێت کە توانای وەڵام دانەوەی ئەو دۆژمنانەی نیە کە رۆژانێک بەم شارەیان دەووت ( المدینە صعبە).
کوا پاراستنی ناسنامەی کەلتووری زیاتر لە سەد ساڵی ڕابووردوی دروستکردنی شاری سلێمانی ؟
کوا پارە و داھاتی ئەم شارە لە کویە کوا شەفافێتی لە داھاتەکانی ؟
کوا پلانی گەشەی شارو دروستکردنی کەڤەری پاراستنی ژینگەی شاری سلێمانی ؟
کوا ئاستی پێشکەوتنی زانکۆ وقوتابخانەکان ؟
کوا چیاولووتکەو گردو تەپۆڵکەکانی شار ھەموو کرا بە ئەپارتمانی دزەکان خەریکە دیمەنی سلێمانی وەکو قوتی شقارتەی کبریتی لێ دێت؟
چەندین پرسیاری تری جەوھەری کە وەڵامەکانیان بێ سەروشوێنە لەسایەی دەسەڵاتی سیاسی و حیزبی ئەم شارە ، ناکرێت شارێکی وەکو سلێمانی دیلی دەستی چەند بەرپرسێکی سیاسی و ئیداری گەندەڵ بێت ، ناکرێت بەردەوام شکۆی ئەم شارە بشکێنرێت لە ڕێگای میدیای سێبەر و ڕۆشنبیری موزەیفەوە . ھەر ھێزیکی سیاسی کار لەسەر شێواندنی مێژووی ئەم شارە بکات دەرئەنجام باجێکی قورس دەدات. چونکە سلێمانی بە ئەزموون سروشتی چیای ئاگرینی ھەیە بەردەوام پەنگ دەخواتەوە ھەتا کاتی تەقاندنەوەی چیاکە لەدوای خۆی ھەموو ئەو ناوچەیە دەسوتنێتی دەیکاتە سوتماک وە نایەلێت تا سەر ئەم جۆرە نایەکسانیە لە بەرامبەری بەردەوام بێت، مێژووی ئەم شارە پڕە لە دەسەڵاتی سیاسی داڕووخاو کە ویستویانە خەڵکەکەی پاشکۆ بخەن، چونکە کێشەی بەشێکی حیزبە سیاسیەکانی کوردستان لە کەلتوری ئەم شارە تێناگەن تا لێ تێنەگەی ناتوانی تێکەڵی بێت.
ئمرۆ خەڵکی ڕەسەنی سلێمانی لەناو ھە موو ھیزە سیاسیەکاندا لە پەراوێزدان ھیچ ھێزێکی سیاسی رێز لە خەبات و تێکۆشانی ئەم شارە ناگرێت تەنانەت شەھید ونەوەکانیان . منەوەرەکانی ئەم شارە شاربەدەر دەکرێن تەنانەت بەشداری دروستکردنی بڕیاری سیاسی و ئیداری سلێمانینین، وە بەردەوام ھەوڵی دوورخستنەوەی گەنجانی ئەم شارە ئەدرێت بۆ ئەوەی کۆچ بکەن سەری خۆیان ھەڵگرن ، ئەگەر ئێستا سەرژمێری خەڵکی شاری سلێمانی بکرێت ئەو بنەماڵەو خانەدانانەی کە سلێمانیان بونیاد ناوە رێژەیان کەمترە لەو خەڵکەی لە ھا وردەی سلێمانی کراون بەناوی جۆر بەجۆرە ئەمە دەرخەری ئەو ڕاستیەن کە سلێمانی باجی ئەوە دەدات کە ناتوانی دەستەمۆ و ژێردەستە ھیچ کەس و دەسەڵاتیەکی سیاسی بێت. چونکە سلێمانی مۆڵکی ھیچ حزب و ڕێکخراو کەسێکی تایبەتی نیە تەنھا موڵکی ھەموو ئەو خەڵکەیە کە لەم شارەدا دەژین خۆشیان دەوێت.