به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران.. هۆكارو ده‌رئه‌نجامه‌كانی له‌نێوان ململانێكانی ئێران‌و ئه‌مریكادا؟
نەوزادی موهەندیس
2019-09-17   1101
پێشه‌كی
ئێران وه‌ك ولاَتێكی گه‌وره و خاوه‌ن نفوزی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی له‌ناوچه‌ی ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست و وه‌ك یه‌كێك له ولاَته خاوه‌ن مێژوو و شارستانیه‌تی دێرین و ده‌وڵه‌مه‌ند و وه‌ك ولاَتێكی خاوه‌ن جوگرافیایه‌كی پانوپۆڕ و زۆری ژماره‌ی دانیشتوانه ههمهجۆر و هه‌مه ئاین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌ییش، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه گه‌لێك گرنگی و كاریگه‌ری په‌یداكردوه و ته‌نانه‌ت زۆرجارانیش بۆته مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ولاَتانی زلهێز وه‌ك ئه‌مریكا و ئه‌وروپیه‌كان و ڕۆژههلاَتیهكانیش له‌ڕێگه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ بۆسه‌ر هاوكار و هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ناوچه‌كه‌دا لهولاَتانی عه‌ره‌بی و ئیسڕائیل.به‌تایبه‌تیش دوای هاتنه سه‌ر حوكمی ئیسلامیه شیعه مه‌زهه‌به‌كان به‌ڕابه‌رایه‌تی ئیمام خومهیی له‌ساڵی 1979وه تاكو ئێستا.به‌تایبه‌تیش دوای ده‌رچوونی ئێران له‌شه‌ڕی 8ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق 1980-1988 و سه‌رگه‌رمبوونی بهئاوهدانكردنهوه و بنیاتنانه‌وه‌ی ولاَت و گه‌شه‌پێدانی هێز و توانا سیاسی و ئابوری و ئه‌منیه‌كانی له‌ناوخۆ و ناوچهكهداو به‌تایبه‌تیش له بواری دامه‌زراندن و ده‌ستپێكردنی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی،كه‌له‌ئێستادا بۆته خاڵی ناكۆكی سه‌ره‌كی و ململانێی توند له‌گه‌ڵ ئهمریكاو ئه‌وروپیه‌كاندا، ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك ئۆباماداو له‌ساڵی 2015دا ڕێكه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به ((5+1)) ده‌رباره كرا‌و به‌وپێیه‌ش هه‌ردولا ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێكرد بۆ ڕێگه‌گرتن لهوهدهستهێنانی ئێران بۆ چه‌ك و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی ئه‌تۆمی،له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتن یان سووككردنی گه‌مارۆ ئابوریه‌كانی سه‌ر ئێران كه‌ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵی خایاندوه و هاوكاری و یارمه‌تی ئێران له بوژاندنه‌وه‌ی ژێر خانی ئابوری و كه‌رتی وزه و هاندانی كۆمپانیا بیانیه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنانكردن له ئێران و هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌كردنی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران له بانكه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و زۆر كارئاسانی تریش.
بهلاَم ئه‌م ڕێكه‌وتنه به‌هاتنی سه‌رۆك ترامپ بۆ كۆشكی سپی و هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی سه‌رده‌می سه‌رۆك ئۆباما، بڕیاریدا كه به‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه‌دا بچێته‌وه كه به‌بڕوای ئه‌و له قازانجی ئه‌مریكادا نیه و به‌مه‌ش كێشه و گرفته‌كان سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه و هه‌ردوولا ئێران و ئه‌مریكا كه‌وتنه خۆ بۆ ململانێیه‌كی توند كه ماوه‌ی زیاد له 4 ساڵه درێژه‌ی هه‌یه. له‌و پێناوه‌شدا ئه‌مریكا له مانگی 5/2015دا ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ی تاك لایه‌نه هه‌ڵوه‌شانده‌وه و دوو گوژمه گه‌مارۆی توندی ئابوری به‌سه‌ر داموده‌زگا و كه‌سایه‌تیه‌كانی ئێران‌دا سه‌پاند له‌هه‌موو بواره‌كاندا و به‌تایبه‌تیش وزه و نه‌وت و بڕیاریدا كه فرۆشتنی نه‌وتی ئێران سفر بكاته‌وه و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێران فشاری سیاسی و ئه‌منی و ئابوریه‌كانی خۆی له‌ناوچه‌كه و دونیادا ده‌ستپێكرد و سه‌ره‌تاش له ئه‌وروپیه‌كانه‌وه ده‌ستیپێكرد وه‌ك لایه‌نێكی ڕێكه‌وتنامه‌كه دوور له ئه‌مریكا.و دواتر جه‌نگی كه‌شتیه‌كان و ته‌نگه‌ی هورموز و ته‌قاندنه‌وه‌ی جبه‌خانه‌كانی ئێران له عێراق و سوریادا له‌لایه‌ن ئیسڕائیلیه‌كان و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی هه‌ردوولا له‌یه‌كتر مه‌ترسی ههلاَیسانی جه‌نگی گه‌رمی لێدروستبوو.بهلاَم تائێستا ناوبژیوانیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بونه‌ته هۆكاری دواخستنی ئه‌و جه‌نگه كه هه‌موو كات ئاماده‌گی هه‌یه.
هه‌نگاوی سێیه‌می ئێران چییه؟
ئێران له ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمیه‌وه ڕایگه‌یاند كه پابه‌ندبونی ئه‌تۆمی خۆی كه‌مده‌كاته‌وه،وه‌ك وهلاَمێك بۆ پێشێلكردنی واشنتۆن بۆ ڕێكه‌وتنامه‌كه،ئاماژه به‌و خاڵه‌ی ڕێكه‌وتنامه‌كه كه ده‌ڵێت (( هه‌ڵگرتنی هه‌ر كۆت و به‌ندێك له‌سه‌ر توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان)).
دانیناوه به‌وه‌شدا كه 20 له ئامێره‌كانی فڕێده‌ری ناوه‌ندی له جۆری((ئه‌ی 4)) كارده‌كه‌ن.ئه‌مه‌ش مانای وایه كه توانای پیتاندنی یۆڕانێۆمی هه‌یه زیاد له ڕێژه‌ی 20%.
ده‌سته‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ڕایگه‌یاند كه كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونیان به ڕێكهوتنامهكهوه كاركردن به ئامێره فڕێده‌ره ناوه‌ندیه زۆر پێشكه‌وتوه‌كان ده‌گرێته‌وه،كه مانگی داهاتوو كاركردنیان ده‌ستپێده‌كات، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه پیشه‌سازی ئه‌تۆمی ئێرانی ده‌توانێت ئامانجه دوور مه‌وداكانی خۆی وه‌دیبێنێت به ئاسانی.
هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ تێپه‌ڕاندنی ڕێژه‌ی ڕێگه‌پێدراو بۆ پیتاندنی یۆڕانیۆم..بۆته مه‌ترسی بۆ ئه‌مریكی و ئه‌وروپیه‌كان
ئێران وه‌ك كارتێكی فشار بۆ سه‌ر ئه‌مریكا و ئه‌وروپیه‌كان بۆئه‌وه‌ی تاده‌كرێت ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه جێبه‌جێبكرێت و هه‌موان پابه‌ندبن پێیه‌وه،كاری فشاری زیادكردنی ڕێژه و ئاستی پیتاندنی یۆڕانیۆمی به‌رزكردۆته‌وه كه ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت ئێران چیدیكه چاوه‌ڕوان نابێت و پابه‌ند نابێت به به‌نده‌كانی ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ساڵی 2015وه و ئازاده له‌وه‌ی كه چۆن به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی گه‌شه‌و پێش ده‌خات.له‌و پێناوه‌شدا ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی پیتاندنی یۆڕانیۆم به‌رزده‌كاته‌وه بۆ زیاتر له 67ر3% كه ئه‌مه ئه‌و ڕێژه‌یه‌یه كه ڕێگه پێدراوه به‌پێی ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ی ساڵی 2015.
سه‌رۆكی ئێرانی ((حه‌سه‌ن ڕۆحانی))ڕایگه‌یاند كه مه‌به‌ست له زیادكردنی ڕێژه‌كه بۆ كاری ئاشتیانه‌یه نه‌ك سه‌ربازی،و هێشتا ڕیژه زیادكراوهكهیان ئاشكرا نه‌كردوه.هه‌ر زیادكردنێك له ڕێژه‌ی پیتاندنی یۆانیۆمدا ده‌بێته زیاتر نزیكبونه‌وه‌ی ئێران له دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش كه له ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا دانراوه بۆ زیاتر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی وه‌ده‌ستهێنانی ئێرانه بۆ بۆمبی ئه‌تۆمی بۆ ساڵێك له جیاتی 2-3 مانگ. چونكه ئه‌مریكا و ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی باش ده‌زانن كه ئێران خاوه‌نی به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌تۆمی بوه و وازیلێهێناوه ،بهلاَم ئێرانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه هیچ كات هه‌وڵی وه‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌داوه.
لێپرسراوانی ئێران به‌به‌رده‌وامی ئه‌وه ده‌ڵێن كه هه‌موو 60 ڕۆژێك پابه‌ندبوونی خۆیان كه‌مده‌كه‌نه‌وه به ڕێكه‌وتنامه‌كه وه‌ك كارتێكی فشار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وروپیه‌كان بكه‌ونه نێوان ئێران و ئه‌مریكاوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار و گه‌مارۆكان و ده‌رگای دیپلۆماسیشیان دانه‌خستوه.
ئێران پێش ڕێكه‌وتنامه‌كه یۆڕانیۆمی پیتێنراوی به ڕێژه‌ی 20% به‌رهه‌مده‌هێنا كه ئه‌و بڕه پێویست بوو بۆ پێدانی به كوره‌ی تاران به سووته‌مه‌نی و ڕێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمیش له كوره‌ی بوشه‌هر له باشوری ئێران ته‌نها 5% بوو.
به‌هرۆز كه‌مالوه‌ندی وته‌بێژی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی ده‌ڵێت (( یۆرانیۆم به پێی پێویستی خۆمان ده‌پیتێنین،و له ئێستادا پێویستمان به پیتاندنی یۆرانیۆم نیه بۆ كوره‌ی تاران. و ته‌نها به ئاستی پێویست یۆرانیۆم ده‌پیتێنین بۆ كوره‌ی بوشه‌هر)).هه‌موو ئه‌م په‌رچه كردارانه‌ی ئێرانیش له‌دوای كشانه‌وه‌ی تاكلایه‌نه‌ی ئه‌مریكا دێت له ڕێكه‌وتنامه‌كه له‌مانگی مایسی 2018دا.و سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابوری به‌سه‌ر ئێران‌دا.و سه‌رۆكی ئه‌مریكاش ئه‌م بڕیاره‌ی خۆی به‌وه پاساوهێنایهوه كه ئێران له پلانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی وازینه‌هێناوه و هه‌روه‌ها ده‌ستوه‌رده‌داته كاروباری ولاَتانی ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاستیشه‌وه كه مه‌به‌ست لێی ولاَتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مریكان.
ئه‌و په‌رچه‌كردارانه چیبوون له دوای هه‌نگاوی سێهه‌می ئێرانه‌وه.. دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی تێكڕای پیتاندنی یۆڕانیۆم ؟
له میانه‌ی ئه‌و په‌رچه كردارانه‌ی كه دژ به بڕیاره‌كه‌ی ئێران بۆ ئیشپێكردنی ئامێره‌كانی فڕێده‌ری ناوه‌ندی پێشكه‌وتوو بۆ زیادكردنی بڕی یۆڕانیۆمی پیتێنراو ده‌ربڕان له‌لایه‌ن ولاَتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكاوه، جوراوجۆربوون له نێوان توند و له‌سه‌رخۆ و هه‌ندێكیش هیچ به‌هایه‌كیان بۆ دانه‌نا.
ئه‌وه‌تا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ته‌نها ڕایگه‌یاند كه ئه‌و بڕیاره هه‌موو ئاوات و ویسته‌كانی تێك‌شكاند له‌كاتێكدا كه به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئه‌وروپیه‌كانی تردا له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشهكهدان.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێران ڕایگه‌یاند كه ئه‌وروپیه‌كان ماوه‌یه‌كی كه‌میان له‌به‌رده‌مدایه بۆ بڕیاردان ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران و هیچ كه‌سیش چاوه‌ڕوانی تاكلایه‌نه‌ی ئێران نه‌كات بۆ پابه‌ندبوون به ڕێكهوتنهكهوه.
له‌هه‌مان كاتدا بڕیاره لیژنه‌یه‌كی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی ئێران بكات و سه‌ردانی جێگه ئهتۆمیهكانیش بكات و ئێرانیش هیچ لاریه‌كی نیه له‌و سه‌ردانه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكاش له پاریسه‌وه و له‌كاتی پرێس كۆنفرانسێكی له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند كه هیچ سه‌رسوڕمانێكی نیه له‌و بڕیاره‌ی ئێران كه پێشێلی ڕێكه‌وتنه‌كه ده‌كات كه‌له‌ساڵی 2015دا ئه‌نجامدراوه.ئه‌وان واته ئێران چه‌ند ساڵێكه ڕێكه‌وتنی بلاَونهبونهوهی چه‌كی ئه‌تۆمیان پێشێلكردوه.
له‌لای خۆشیه‌وه وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نساش ڕایگه‌یاند كه فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وروپیه‌كان به‌مه‌به‌ستی هاندانی ئێران بۆ پابه‌ندبونی ته‌واوی به ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌وه.بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی و ئاسایشی كه‌نداوی عه‌ره‌بی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مئاهه‌نگ و باش.
له‌لای خۆشیه‌وه نوێنه‌ری ڕوسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ڕایگه‌یاند ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێران هه‌نگاوێكی نوێیه و ئاماژه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ پێویستی گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له‌چوارچێوه‌ی پلانی كاری سه‌رتاسه‌ری و هاوبه‌شدا.
به‌كارهێنانه‌كانی وزه‌ی ئه‌تۆمی له ئێران
قسه‌كردن ده‌رباره‌ی سووده‌كانی به‌كارهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه قسه‌یه‌كی كهموكوڕه،چونكه ئه‌و سه‌رچاوه كۆن نوێیه‌ی وزه هه‌میشه له پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدایه،هه‌موو جارێكیش به‌كارهێنانێكی نوێ بۆ ئه‌و وزه‌یه ده‌دۆزرێته‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه كه ئاشكرای بكه‌ین كه وزه‌ی سووتانی 1 ته‌ن له سووته‌مه‌نی ئه‌تۆمی یه‌كسانه به به‌رهه‌می سووتانی 20 ملیۆن ته‌ن له خه‌ڵوز.ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ولاَتێكی وه‌كو ئه‌مریكا به‌نزیكه‌یی 20% له پێداویستی كاره‌با پشت ببه‌ستێته سه‌ر وزه‌ی ئه‌تۆمی.ئاشكراشه ئه‌و ڕێژه‌یه ڕوو له زیادبونه له ئاینده‌دا.
جا له‌به‌ر ئه‌مه ولاَته تازه پێگه‌یشتوه‌كان ئه‌ركیانه كه هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له كاروانی پێشكه‌وتن دوانه‌كه‌ون،ئه‌م ستراتیژیه‌ش ئایندهی پیشه‌سازی ئه‌و ولاَتانه دابین ده‌كات،به‌شێوه‌یه‌ك كوره تێكهڵكهره ئه‌تۆمیه‌كان كاریگه‌ری سیاسی قوڵیان نابێت كه وزه‌ی ئه‌تۆمی كوره پهرتكهرهكان ده‌یده‌نه‌وه،له‌به‌رئه‌وه‌ی سووتهمهنیهكه له‌به‌رده‌ست هه‌مواندایه،و ده‌ستپێشخه‌ریش بۆ ئه‌و ولاَتهیه كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستدێنێت له دروستكردنی بنكه‌ی زانستی بۆ بنه‌مای زانستی پلازما و تێكه‌ڵكردنی ئه‌تۆمی.
چ بژارده‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ئێراندایه ؟
جا له‌به‌رده‌م ئێران دوو هه‌ڵبژارده هه‌یه:
یان وزه‌ی ئه‌تۆمی ،یانیش سووته‌مه‌نی هه‌ڵهێنجراو((نه‌وت و گازی سروشتی))، بهلاَم وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌ڕووی نزمی تێچوون و سه‌لامه‌تی ته‌كنیك و ده‌سكه‌وتنی بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ و پاراستنی ژینگه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ناوبانگه جیهانیهكهشی،وایلێده‌كات كه سه‌ركه‌وتووتر بێت به‌سه‌ر سووته‌مه‌نی ههڵهێنجراودا، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كاتی ته‌واوبونی یه‌ده‌گی ئێران له نه‌وت ،پێوست ده‌كات كه ئێران وه‌به‌رهێنانی گه‌وره بكات له پاشماوه‌ی داهاته‌كه‌ی له نه‌وت له سیسته‌مێكی وزه‌ی وادا كه توانای هه‌بێت بۆ به‌رگه‌گرتن و مانه‌وه له ماوه‌ی قۆناغی دوای نه‌مانی نه‌وتدا.
به‌كارهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی پشت ده‌به‌ستێته سه‌ر چه‌ندین هۆكاری تر،له‌وانه به‌رنامه‌ی پێشخستنی به‌رهه‌می وزه و ده‌ستخستنی ته‌كنیكی پێشكه‌وتوو و ههمجۆركردنی سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌می وزه و دابینكردنی ئه‌مان و سه‌لامه‌تی بۆ سه‌رچاوه‌كانی وزه،و به‌رهه‌مهێنانی وزه‌یه‌كی خاوێن،و ڕه‌چاوكردنی دۆخی ژینگه‌یی و پێویستبوونی پاراستنی،و سوود وه‌رگرتنیش له باشیه‌كانی ته‌كنیكی ئابوری،هه‌ربۆیه پێشخستنی وێسگه ئه‌تۆمیه‌كان كارێكه كه ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت له به‌رنامه‌ی ئێران بۆ دوور مه‌ودا، بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه،بهلاَم ده‌رباره‌ی ئه‌و خالاَنهی كه ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ ئێران پشتیپێده‌به‌ستێت به‌پێی ڕاپۆرته‌كان له كاتی ئێستادا،بریتین له :
پلاندانان و دامه‌زراندن و كارپێكردنی وێسگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای ئه‌تۆمی.
سوڕی سووته‌مه‌نی ئه‌تۆمی.
دامه‌زراندن و كارپێكردنی كوره‌كانی توێژینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی په‌رتبون و توانه‌وه.
ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له بواری پێشخستنی به‌كارهێنانی تیشكه ئه‌تۆمیه‌كان له بواره‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و پزیشكیدا.
چاودێریكردن و دابینكردنی سه‌لامه‌تی بۆ چالاكیه ئه‌تۆمیه‌كانی ولاَت،له‌ڕێگه‌ی سه‌نته‌ری سه‌لامه‌تی ئه‌تۆمی.
پیتاندنی یۆڕانیۆم چییه ؟
پڕۆسه‌ی پیتاندنی یۆڕانیۆم داده‌نرێت به پایه‌یه‌كی بنچینه‌یی له گۆڕینی ئه‌و توخمه خاوه كه له سروشتدا هه‌یه یان بۆ توخمێك كه توانای به‌كارهێنانی ئاشتیانه‌ی هه‌بێت له به‌رهه‌مهێنانی وزه‌دا له چوارچێوه‌ی پێوانه و مه‌رجه دیاریكراوه‌كاندا یان بۆ چه‌كێكی كوشنده.
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه كه پڕۆسه‌ی پیتاندن بۆ خۆی نابێته هۆكارێك بۆ دیاریكردنی سروشتی ئاشتیانه یان سه‌ربازیانه‌ی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌تۆمی به‌ڵكو ئه‌وه بڕی پیتاندنهكهیه كه جۆری به‌رنامه‌كه دیاریده‌كات.
كرداری پیتاندن چییه؟
پیتاندن كردارێكی ئاڵۆزه كه به‌چه‌ند قۆناغێك ته‌واو ده‌بێت به‌ئامانجی زیادكردنی ڕێژه‌ی یۆڕانێۆمی 235ی هاوشێوه كه توانای په‌رتبوونی هه‌بێت له خاوی یۆڕانێۆم و به پیتی لاتینی Uئاماژه‌ی بۆ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی گونجاوبێت بۆ به‌كارهێنان وه‌ك سوتهمهنیهكی ئه‌تۆمی یان له دروستكردنی دڵێكی په‌ستێنراوی ته‌قاوه له چه‌كی ئه‌تۆمیدا.
كرداری پیتاندنیش به كارێكی پێویست داده‌نرێت چونكه یۆڕانیۆم له سروشتدا به جۆری جیاواز هه‌یه، بهلاَم ته‌نها جۆرێكی دیاریكراو له‌و خاوه و به‌دیاریكراویش یۆڕانێۆمی 235 ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بایی یان بۆ ئامانجی سه‌ربازی.
به‌زمانی فیزیاش،ئه‌و جۆره له یۆڕانێۆمی 235 Uئاماژه‌ی پێده‌درێت له‌سه‌ر ژماره‌ی بارستایی گهردیلهییهكهی و ئه‌وه‌ش بونی نیه ته‌نها له نزیكه‌ی 70% له خاوی ده‌رهاتوو.بهلاَم هاوشێوه بلاَوهكهی خاوی یۆڕانیۆم ناسراوه به یۆڕانێۆم 238 U و بارسته گهردیلهییهكهشی كه‌مێك گه‌وره‌تره.
جا بۆ مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با پێویسته چڕی یۆڕانیۆمی 235 زیادبكرێت بۆ نێوان 3% بۆ 5%، له‌كاتێكدا پێویست ده‌كات به زیادكردنی ڕێژه‌ی چڕیه‌كه‌ی بۆ ئاسته‌كانی به‌رزتر له 80% یان ئه‌وه‌ی ناسراوه به ((خاوێنی نمونه‌یی)) بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی.
ته‌كنیكی پیتاندن
پێویست به دوو هۆكاری په‌رتبون هه‌یه له ته‌كنیكی پیتاندن بۆ خاوی یۆڕانیۆم كه ناسراوه به (( كێكی زه‌رد)) بۆ گۆڕینی بۆ غاز كه پێیده‌وترێت فلۆریدی یۆڕانیۆم((یواف 6)) هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ ده‌ستپێك به كرداری پیتاندن، واته كرداری پیتاندن ده‌ستپێناكات ته‌نها دوای گۆڕینی خاوی یۆرانیۆم نه‌بێت له دۆخی ڕه‌قه‌وه بۆ دۆخی گازی.
كاتێك یۆڕانێۆم به شێوه گازیهكهی پاڵپێوه‌ده‌نرێت به‌ناو له‌مپه‌ڕێكی كونداردا ئه‌وا گه‌ردیله سوكه‌كانی یۆڕانیۆمی 235 تێپه‌ڕده‌بن به لهمپهڕهكهدا به خێراییه‌كی زیاتر له گه‌ردیله‌ی یۆرانیۆمی 238 هه‌روه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ گه‌رده‌كانی لمی بچوكدا ڕووده‌دات له ده‌رچه‌كانی بێژهنگهوه یان هه‌ر پالاَوتهیهك یان ئامێری جیاكه‌ره‌وه‌ی ده‌نكی زۆر ووردی بچووك.ئه‌م كرداری جیاكردنه‌وه‌یه‌ش دووباره‌ده‌كرێته‌وه زیاتر له 1400 جار بۆ وه‌ده‌ستخستنی یۆڕانیۆمی 235 به ڕێژه‌ی چڕی له‌نێوان 3-5% له شه‌شه‌م فلۆریدی یۆڕانیۆم.
فڕێدانی ناوه‌ندی
هه‌روه‌ك چۆن كارده‌كرێت له كرداری جیاكردنهوهدا،ئه‌وا ئامێری فڕێده‌ری ناوه‌ندی ئه‌و جیاوازیه كه‌مه‌ی كه هه‌یه له‌نێوان هاوشێوه‌كانی یۆڕانیۆمی 235 و 238دا به‌كارده‌هێنێت،به‌شێوه‌یه‌ك یۆڕانیۆم له‌دۆخی گازیدا پاڵپێوه‌ده‌نێت به‌ناو بۆریهكدا كه ده‌سوڕێته‌وه به خێرایی به‌رزتر له خێرایی ده‌نگ له‌و كاته‌دا،پاڵ به گه‌ردیله قورسه‌كانی یۆڕانیۆم 238وه ده‌نرێت بۆ ده‌ره‌وه و كۆده‌بێته‌وه له‌سه‌ر دیواری بۆریه‌كه له‌كاتێكدا گه‌ردیله سوكه‌كان واته یۆڕانیۆمی 235 كۆده‌بنه‌وه له چوارده‌وری ناوه‌ند و دواتر یۆڕانیۆمی 235 ی پیتێنراو كۆده‌كرێته‌وه و ئه‌م كرداره‌ش چه‌ندین جار دووباره ده‌كرێته‌وه بۆ زیادكردنی چڕییه‌كه‌ی.
بۆ زانیاری،دروستكردنی 20 كغم له یۆڕانیۆمی پیتێنراو بۆ دروستكردنی یه‌ك كلاَوهی ئه‌تۆمی كه توانایه‌كی سه‌ره‌تایی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌یه پێویستی به نزیكه‌ی 1500 ئامێری فڕێده‌ری ناوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ كردارێكی به‌رده‌وام به‌بێ وه‌ستان بۆ چه‌ند مانگێك.
مێژووی ده‌ستپێكردنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی
سالاَنی په‌نجاو شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابووردوو:
شای ئێران له 5/3/1957دا به‌ردی بناغه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی دامه‌زراند،كاتێك كه (( ڕێكه‌وتنی پێشنیازكراو بۆ هاوكاری له‌بواری توێژینه‌وه و به‌كارهێنانی ئاشتیانه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی))ڕاگه‌یه‌نرا له‌ژێر چاودێری به‌رنامه‌ی ئایزه‌نهاوه‌ر (( ئه‌تۆم له پێناو ئاشتیدا)).
له‌ساڵی 1967دا،سه‌نته‌ری تاران بۆ توێژینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی (TNRC)دامه‌زراو له‌لایه‌ن ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا،و ئه‌م سه‌نته‌ره كوره‌ی ئه‌تۆمی بۆ دابینكرا به بڕی 5 مێگاوات كه ئه‌مریكا پێشكه‌شی كرد،كه یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست به‌رزی پێ‌درابوو.
ئێران واژۆی له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنی بلاَونهبونهوهی چه‌كی ئه‌تۆمی (NPT) كرد له‌ساڵی 1968دا،و له‌ساڵی 1970دا ڕاستاندی و به‌مه‌ش به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران كه‌وته ژێر چاودێری ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه.
سالاَنی حه‌فتاكان
شا ڕه‌زامه‌ندی دا بۆ دروستكردنی چه‌ند وێسگه‌یه‌كی ئه‌تۆمی،به‌یارمه‌تی ئه‌مریكا،تا بگاته 23 وێسگه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌ساڵی 2000دا، شا له‌ساڵی 1974دا ڕایگه‌یاند كه به‌بۆچوونی ئه‌و نه‌وت ئیدی كاتی به‌سه‌رچوونی هاتوه و ڕایگه‌یاند كه((نه‌وت له‌وه به‌نرختره كه بسوتێنرێت)) ،بۆیه وتی كه به‌رهه‌مهێنانی بڕی 23000 مێگاوات كاره‌با به‌به‌كارهێنانی وێسگه‌ی ئه‌تۆمی كارێكی كرده‌یه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا.
له‌ساڵی 1975وه دوو كۆمپانیای AG وAEG،هه‌ستان به‌دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی هاوبه‌ش به‌ناوی ((یه‌كێتی كرافت و یهرك ئه‌ی جی )) و گرێبه‌ستێكیان واژۆكرد به بڕی 4-6 ملیار دۆلار بۆ دامه‌زراندنی كوره‌یه‌كی ئاوی په‌ستێنراو له وێسگه‌ی ئه‌تۆمی بوشه‌هر كه یه‌كه‌م كوره‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی بوو له‌شاری شیراز كه كاره‌با بداته شاره‌كه،كه ده‌یتوانی بڕی 196ر1 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت،و وابڕیاربوو كه له‌ساڵی 1981دا ته‌واو بكرێت.
له‌ساڵی 1973 كۆمپانیایه‌كی هاوبه‌شی سویدی و به‌لجیكی و فه‌ڕه‌نسی به‌ناوی ((یۆرۆدیف)) پێكهێنرا بۆ كارپێكردنی وێسگه‌ی یۆڕانیۆم له فه‌ڕه‌نسا و دواتر ڕێژه‌ی 10% سوید گۆڕدرا بۆ ئێران به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسادا.
دواتر له له‌ساڵی 1976دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا جیرالد فۆرد بڕیارێكی واژۆكرد بۆ پێدانی بوار بۆ ئێران بۆ كڕین و كارپێكردنی دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ گێڕانه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری دروستكراوی ئه‌مریكی بۆ ده‌رهێنانی بلۆتۆنیۆم له سووته‌مه‌نی كوره‌ی ئه‌تۆمی. و ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش بۆ به‌رهه‌مهێنانی ((سوڕی سووته‌مه‌نی ئه‌تۆمی))ته‌واو بوو.
هێنری كیسه‌نجه‌ر وه‌زیری پێشووتری ئه‌مریكا له‌ساڵی 2005دا ده‌ڵێت : (( گه‌ر شا تا ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان بمایه و هه‌وڵه‌كانی هندستانیش به‌رده‌وامبوایه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ئێرانیش له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكاندا هه‌مان هه‌نگاوه‌كانی هندستانی ده‌گرته به‌ر)).
شا به‌هه‌مان شێوه ڕێكه‌وتنی هاریكاری له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له باشوری ئه‌فریقیا و نامیبیادا واژۆكرد بۆ دابینكردنی ((یۆڕانیۆمی پیتێنراو))به به‌رده‌وامی.
له قۆناغی دوای شۆڕِشی ئێران 1979 -1989
له‌دوای شۆڕشی ئێرانی له‌ساڵی 1979وه هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی كه ڕێكه‌وتنیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بۆ دامه‌زراندن و ئیشپێكردن و وه‌گه‌ڕخستنی كوره ئه‌تۆمیه‌كان و ته‌واوكردنیان پاشه‌كشه‌یان كرد له‌كاره‌كانیان و هه‌موو كاره‌كانیان ڕاوه‌ستان،له‌لایه‌ك ئێران گره‌نتی به‌رده‌وامبونی ئه‌و كاره‌ی نه‌ده‌كرد له‌دابینكردنی سووته‌مه‌نی و یۆڕانیۆمی پیتێنراو و ئاوی قورس چونكه له‌ده‌ره‌وه‌ی دهسهلاَتی خۆیدا بوون،وله‌لایه‌كی تریشه‌وه كۆمپانیاكانیش به‌هۆی دواخستنی بڕی 450 ملیۆن دۆلاره‌وه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن به‌هۆی فشاره‌كانی ئه‌مریكاوه بوه كه كاره‌كانیان ڕاگرتوه كه له‌یه‌ك كوره‌ی ئه‌تۆمیدا 50% كاره‌كان و له هه‌ندێكی تریشدا 85%ی كاره‌كان ته‌واوكرابوون.هه‌ربۆیه له‌مانگی 6/1979دا به‌ته‌واوه‌تی له پڕۆژه‌كه كشانه‌وه.
ئه‌مریكا یۆڕانیۆمی پیتێنراوی ئاست به‌رزی له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی تارانی ئه‌تۆمی بڕی،بۆیه ئێران له‌ساڵی 1987- 1988به‌ناچاری ڕێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌رجه‌نتیندا واژۆكرد بۆ دابینكردنی یۆڕانیۆمی پیتێنراوی ئاست نزم 5ر19% به پراكتیكیش له‌ساڵی 1993دا یۆڕانیۆمهكه ته‌سلیم به ئێران كرا.
له‌ساڵی 1981دا لێپرسراوانی ئێرانی ڕایانگه‌یاند كه پێشخستنی ئه‌تۆمی له ولاَتدا پێویسته به‌رده‌وام بێت.و له‌و پێناوه‌شدا گه‌شه‌ی زۆریاندا به دامه‌زراوه و كوره ئه‌تۆمیه‌كانیان.
له‌ساڵی 1986دا ،لێپرسراوانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی ڕایانگه‌یاند كه ئاماده‌ن هاوكاری ئێران بكه‌ن له بواره‌كانی كیمیاوی كوره‌كان و پێكهاته‌كانی و ئه‌ندازه‌ی كیمیاوی و بواره‌كانی دیزاینی وێسگه ئهزمونیهكان بۆ گۆڕینی یۆڕانیۆم و داخورانی توخمه ئه‌تۆمیه‌كان و كوره‌ی ئاوی سووك بۆ دروستكردنی سووته‌مه‌نی و پێشخستنی كوره‌ی ئه‌زمونی بۆ به‌رهه‌مهێنانی UO2. بهلاَم ئه‌مریكا هاوكاریه‌كانی ڕاوه‌ستان و ڕێگه‌ی گرت له‌و هاوكاریانه. هه‌ربۆیه ئێران ڕوویكرده ولاَتی چین بهلاَم ئه‌ویش له‌ژێر فشاری ئه‌مریكادا داواكاریه‌كانی ئێرانی پشتگوێخست.
له‌ساڵی 1984دا ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاند كه زۆر نزیكه ئێران له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا ببێته خاوه‌نی بۆمبی ئه‌تۆمی به‌هۆی ئه‌و یۆڕانیۆمهی كه له‌پاكستانه‌وه وهدهستیدێنێت.
له‌ماوه‌ی جه‌نگی عێراق-ئێران‌دا 1980-1988،عێراق زیانی گه‌وره‌ی گه‌یانده دوو دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له بوشه‌هر و به‌مه‌ش كاری به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی په‌كخست.ئێران ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه ئاگاداركرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ولاَتانی دونیا كه‌مته‌رخه‌من و ڕۆكێتی فه‌ڕه‌نسی به‌كارهێنراوه له‌و هێرشانه‌دا.
دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران
دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران به‌سه‌ر 4 بواردا دابه‌ش ده‌كرێن كه بریتین له : سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه،پێگه‌كانی پیتاندان،كوره ئه‌تۆمیه‌كان،كانه‌كانی یۆڕانیۆم.به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه:
كوره‌ی نه‌ته‌نز
بریتیه له : كوره‌یه‌كی پیتاندنی یۆڕانیۆم،ڕووبه‌ره‌كه‌ی 100هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه له‌ژێر زه‌ویدایه به 8 مه‌تر، و پارێزراوه به دیوارێكی ئه‌ستوری 5ر2 مه‌تر و دیوارێكی تری كۆنكرێتی تریش ده‌یپارێزێت.له‌ساڵی 2004دا سه‌ربانه‌كه‌ی به كۆنكرێتی شیشدار به‌هێزكرا كه به 22 مه‌تر گڵ داپۆشراوه.ئه‌م پێگه‌یه و پێگه‌یه‌كی تریش له ئاراك له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی ناڕازی علی ڕه‌زا جه‌عفه‌ر زاده‌وه له‌ساڵی 2002وه ئاشكراكرا.بۆیه‌كه‌م جار ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی له‌ساڵی 2003دا سه‌ردانی ئه‌م پێگه‌یه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند كه 160 ئامێری فڕێده‌ری ناوه‌ندی ته‌واوكراوه و 1000دانه‌ی تریش له قۆناغی دروستكردندان،له‌ئێستادا 7000 ئامێری فڕێده‌ری ناوه‌ندی له پێگه‌ی نه‌ته‌نزدا هه‌یه و 500 دانه‌یان یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست نزم به‌رهه‌م دێنن.
كوره‌ی بوشه‌هر:
پێشبینی ده‌كرێت كه كوره‌ی ئاوی سووك كه ڕوسیا دروستیكردوه ده‌ستبكات به‌كاركردن له‌م ساڵدا،و ده‌توانێت توخمی بلۆتۆنیۆمی پیتێنراو به‌رهه‌مبهێنێت كه به‌كاردێت بۆ مه‌به‌ستی ئه‌تۆمی.
دامه‌زراوه‌ی ئه‌سفه‌هان
لێره‌دا یۆڕانیۆم خاوێنده‌كرێته‌وه له پیسیه‌كان له پێناو گۆڕینی كیمیاوی بۆ گازی هێكسا فلۆرایدی یۆڕانیۆم و دواتریش سارد ده‌كرێته‌وه و پاكده‌كرێته‌وه تا ڕه‌ق ده‌بێت.
كارگه‌ی ئه‌رده‌كان
له نیوه‌ی ساڵی 2005وه كاری دروستكردنی پێگه‌ی سووته‌مه‌نی ئه‌تۆمی تیادا ته‌واوكراوه.
دامه‌زراوه‌ی قوم
كوره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمه له‌ناوه‌ڕاستی ئێران‌دا له قۆناغی بیناكردندایه.
كوره‌ی ئاراك
كورهیهكه بۆ توێژینه‌وه‌ی ئاوی قورس،ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی بلۆتۆنیۆمی پیتێنراو كه ده‌چێته دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیه‌وه.
كانی ساگنه‌د
له‌ساڵی 1985دا توانرا خامی یۆرانیۆم بدۆزرێته‌وه،وا بڕیاربوو كه هه‌ردوو كانه‌كه و كارگه‌كه‌ش ده‌ستبكه‌ن به‌كاركردن له سه‌ره‌تای ساڵی 2006.به‌به‌كارهێنانی 120 ته‌ن له یۆرانیۆمی خاو بۆ به‌رهه‌مهێنانی 50 تا 60 ته‌ن یۆرانیۆم سالاَنه.
پێگه‌ی جیهان
ئێران كان و كارگه‌یه‌كی نوێی گه‌شه‌پێداوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی 24 ته‌ن سالاَنه له ((كێكه زه‌رده‌كه)).
پێگه‌ی خوزستان
پلان هه‌یه كه كوره‌یه‌كی نوێ له‌ناوچه‌كه‌دا دابمه‌زرێنرێت،به‌مه‌به‌ستی توانه‌وه‌ی ئه‌تۆمی،و ئێران بڕی 8 ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكردوه بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه،له‌گه‌ڵ دانانی 50 شاره‌زا بۆ سه‌رخستنی كاره‌كه،لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه 2 ساڵ ده‌خایه‌نێت،و ئێرانیش پێویستی به 10 ساڵ هه‌یه بۆ دیزاینی كوره‌ی ئه‌زموونی .
10 . پێگه‌ی ئاناراك
پێگه‌یه‌كه بۆ هه‌ڵگرتنی پاشماوه ئه‌تۆمیه‌كان.
كاریگه‌ریه‌كانی گه‌مارۆ ئابوریه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران
ئاشكرایه له‌و كاته‌وه‌ی كه ئه‌مریكا بڕیاری سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابوری داوه به‌سه‌ر ئێران‌دا له مانگی ئابی 2018وه ،ئابوری ئێران ته‌واو پاشه‌كشه‌ی كردوه و چۆته‌وه یه‌ك به‌هۆی:
ده‌رچوونی هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا ئابوریه زه‌به‌لاحانه‌ی كه له‌ساڵی 2016وه گه‌ڕابونه‌وه ئێران به‌مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان.
كه‌مبونه‌وه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی ئێران له بازاڕه‌كانی جیهاندا بۆ نزمترین ئاستی كه ته‌نها 100هه‌زار به‌رمیله له‌ڕۆژێكدا كه سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌ی داهاتی ئێرانه.
ههلاَوسانی نرخی كهلو په‌ل و پێداویستیه‌كانی ڕۆژانه و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كانیان به چه‌ندین جار له نرخی خۆیان.
سه‌رهه‌ڵدانی بێكاری له‌ئه‌نجامی ڕاوه‌ستانی كارگه و كارخانه‌كان له به‌رهه‌مهێنان.
بڕینی په‌یوه‌ندیه دارایی و بانكیه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ ولاَتانی ده‌ره‌وه‌دا.
كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی سالاَنهی هێزه سه‌ربازیه‌كانی ئێران له سوپا و سوپای پاسداران و ئه‌وانی تریش.
نزمبونه‌وه‌ی نرخی دراوی ڕیاڵ و تمه‌نی ئێرانی بۆ كه‌مترین نرخ.
هه‌ربۆیه ئێرانیش له ژێر كاریگه‌ریه خراپه‌كانی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌دا،هه‌وڵی خۆ ده‌ربازكردن ده‌دات كه هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاوه وه‌كو ده‌ڵێن (( پشووی ستراتیژیان))به‌كارهێنا،بهلاَم به‌ناچاری له 8ی مانگی مایسدا بڕیاریدا پابه‌ند نه‌بێت به دوو به‌ڵێنه‌وه كه له ڤیه‌ننا دابووی،كه ئه‌وپه‌ڕی ئاست بۆ هه‌ڵگیراو له ئاوی قورسیان دیاریكردوه به 3ر1 ته‌ن،و هه‌ڵگیراو بۆ یۆرانیۆمی ئاست لاوازی پیتێنراویش به 300كگم. به‌م شێوه‌یه ئێران ماوه‌ی ته‌نها 60 ڕۆژی داوه به ئه‌وروپیه‌كان كه بازبده‌ن به‌سه‌ر گه‌مارۆكانی ئه‌مریكادا ئه‌گینا پابه‌ندبونی خۆی به دوو خاڵی تری ڕێكه‌وتنامه‌كه سڕده‌كات.به‌تایبه‌تیش هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی.
به‌م شێوه‌یه ئێران ئه‌وروپیه‌كانی خسته به‌رده‌م دوو هه‌ڵبژارده‌وه،ئه‌گه‌ر ڕێكهوتنهكهیان پێباشه با هه‌موان پابه‌ندبن پێیه‌وه،ئه‌گه‌ریش نا ئه‌وا چیدی ئێران ناتوانێت كۆنتڕۆڵی خۆی بكات و وه‌كو ده‌ڵێن ((هه‌ست به لێپراسراوێتی ناكات))و بڕیاریدا كه له 7 ی ته‌موزه‌وه ده‌ستده‌كات به پیتاندنی یۆڕانیۆم به‌پێی پێویست زیاد له‌و ڕێژه‌یه‌ی كه دیاریكراوه.ئه‌م بڕیاره‌ش وادیاره له‌به‌رزترین ئاست له ئێران‌دا ڕێكه‌وتن كراوه له‌باره‌یه‌وه،ئه‌وه‌تا ڕاوێژكاری ئایهتولاَ خامنه‌ئی بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی عه‌لی اكبر ولایه‌تیش هه‌مان ڕای هه‌یه و ده‌ڵێت زیادكردنی پیتاندنی یۆڕانیۆم بۆ كاروباری ئاشتیانه‌یه و به‌پێی پێویستی ئێران ده‌بێت.
ده‌رئه‌نجام
ئه‌و ڕاستیانه‌ی كه‌له ئه‌نجامی ئه‌م ململانێ تونده‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به ڕاسته‌وخۆ و ئه‌وروپیه‌كانیش به ناڕاسته‌وخۆ ده‌خوێنرێته‌وه بریتین له:
1.ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك دۆناڵد ترامپدا ده‌ستی ئاشته‌وایی بۆ ئێران درێژناكات،گه‌رچی له هه‌ندێك قۆناغدا نه‌رمی ده‌نوێنێت.
2. ئه‌مریكا به‌بیانوی پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانی لهولاَتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ئیسڕائیلیش هیچ كات ڕێگه نادات ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
3.ئه‌مریكا و ئه‌وروپیه‌كان ئه‌وه‌نده ئێرانیان پێویسته كه ببێته پێگه‌یه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیاكانیان و بازاڕێكیش بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كالاَكانیان ،چونكه ئێران ولاَتێكی پان‌وپۆڕی خاك و ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌وت و كانزا سروشتیه‌كان و زه‌وی به‌پیتی كشتوكاڵی و قه‌ره‌باڵغیشه له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه 80ملیۆن كه‌سه.
4.ئێران گه‌ر ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌وا ده‌بێته مه‌ترسیه‌كی گه‌وره بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتیژیه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپیه‌كان له‌ناوچه‌ی ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست كه بریتین له‌سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی نه‌وت و گازی سروشتی و هێنده‌ی تر نفوز و پێگه‌ی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی و ئاینی و مه‌زهه‌بی ئێران له‌ناوچه‌كه و دونیاشدا به‌هێز ده‌بێت.
5. ئێرانیش وه‌ك ولاَتێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه به‌مافی خۆی ده‌زانێت كه ببێته خاوه‌ن ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌تۆمی وه‌كو پاكستانی یه‌كه‌م ولاَتی ئیسلامی و دراوسێی و وه‌كو ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیلیش،گه‌رچی له‌ژێر ناوی به‌كارهێنانی ئاشتیانه‌شدا بێت،كه به‌دڵنیایی گه‌ره‌كێتی ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی.
6. ئێران له ئێستادا كه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی نیه،به‌هۆی گه‌وره‌یی و به‌هێزی و هێزه چه‌كداره‌كانی و نفوز و پێگه مهزههبیهكهیهوه له‌ناوچه‌كه‌دا بۆته هۆكاری پشێوی و نانه‌وه‌ی نائارامی له‌ناوچه‌ی ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاستدا و له‌هه‌ریه‌كه له ولاَتانی عێراق و سوریا و لوبنان و فه‌له‌ستین و یه‌مه‌ن و عوماندا بالاَدهسته و له‌هه‌ندێكی تریشدا خاوه‌ن نفوزی گه‌وره‌یه كه‌ئه‌مه‌ش بۆته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ولاَتی سعودیه و ئیسڕائیل به پله‌ی یه‌كه‌م.
7. پێده‌چێت ئه‌م ململانێیانه‌ی ئه‌مریكا و ئێران به‌رده‌وام ده‌بن و درێژه‌یان ده‌بێت تائه‌وكاته‌ی ئێران ملده‌دات بۆ مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكا و ده‌بێته ولاَتێكی بێ چه‌كی ئه‌تۆمی و دێته خولگه و فه‌له‌كی ئه‌مریكا و ڕۆژئاواوه،به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مریكا گه‌ر جه‌نگی گه‌رمیشی له‌گه‌ڵدا نه‌كات ئه‌وا به گه‌مارۆی ئابوری ده‌یخنكێنێت و فزه‌ی له‌به‌ر ده‌بڕێت و ئه‌وجاریش هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێرانی لێ هانده‌دات بۆ ڕووخاندن و گۆڕانكاری له‌م ڕژێمه‌ی ئێستادا كه هه‌یه.
8. جا هه‌ركات ئه‌و ململانێیانه‌ی ئێران و ئه‌مریكا گه‌یشته ئاستی ته‌قینه‌وه و جه‌نگی گه‌رم،ئه‌وا كاریگه‌ری گه‌وره و دوورمه‌وداشی ده‌بێت بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و دونیاش و پڕیشكی ئه‌و ئاگره‌ش زۆر شوێن و جێگه و به‌رژه‌وه‌ندی ولاَتانی تریش ده‌گرێته‌وه و دوورنیه هه‌موانیش بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بێنه ناو جه‌نگه‌كه‌وه و به‌مه‌ش زیاد له پێویست درێژه بكێشێت و سهردهربكات بۆ جه‌نگی جیهانی سێیه‌میش.
سه‌رچاوه‌كان:
=========
https://ar.wikipedia.org
https://www.nasnews.com
https://www.shorouknews.com
https://www.france24.com/ar
https://mawdoo3.com
https://www.skynewsarabia.com/world