چین.. ئه‌و ورچه‌ی هه‌موان لهبهخهبهرهاتنهوهی ده‌ترسن!
نەوزادی موهەندیس
2019-09-03   1538
پێشه‌كی:
له‌مێژه گوتراوه ولاَتی چین و ماچین ولاَتێكی گه‌وره و فراوانه و خاوه‌ن سروشت و ڕووبه‌رێكی فراوانی خاك و گه‌وره‌ترین ولاَتی گۆی زه‌ویه له ڕووی چڕی دانیشتوان و ئاشكراشه ئه‌م ولاَته پان‌و به‌رینه خاوه‌نی گه‌لێك تایبه‌تمه‌ندی و ده‌وڵه‌مه‌ندی زۆر وزه‌وه‌ندی سروشتی و مرۆییه كه گه‌ر به‌هه‌موو تواناكانی خۆی بكه‌وێته سه‌ر پێیه‌كانی و هه‌نگاوبنێت و دهستبهجوڵه بكات و له‌و ماتی و سستی و بێده‌نگی و دۆخی سڕبونهوهی ده‌ربچێت ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه پێش هه‌موان ده‌كه‌وێت و ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌موان، چونكه پێگه و جێگه و توانای له‌بن نه‌هاتووی به‌هێزی هه‌یه كه واده‌كه‌ن ببێته زلهێزێكی زه‌به‌لاحی دونیا،كه وه‌ك ئه‌و ورچه وایه كه هێشتا خه‌و به‌رینه‌داوه و بێ جوڵه‌یه بهلاَم ئاشكرایه كه گیانه‌وه‌رێكی وه‌كو ورچ له ڕووی گه‌وره‌یی جه‌سته و لاشه و به‌هێزی تواناكانیه‌وه هه‌ركات بیه‌وێت بوه‌ستێته سه‌ر پێیه‌كانی و به‌ره‌نگاری بكات و به‌ره‌و پێشیشه‌وه هه‌نگاو بنێت كه‌م گیانه‌وه‌ری تر بتوانێت ڕێگه‌ی پێبگرێت. بۆیه چینیش وه‌كو ئه‌و ورچه وایه كه له ئێستادا هێواش هێواش خه‌ریكی ده‌ستكردنه به‌جوڵه و وهخهبهرهاتنهوه و ئه‌م جوڵه و بهئاگاهاتنهوهشی هه‌ر له‌ئێستاوه بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی و ترسی زۆرێك و له‌ناویشیاندا زلهێزه‌كانی دونیا له ڕوسیا و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكا و ئه‌وروپیه‌كانیش.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ،ئه‌م هه‌موو ترسه له چین بۆچی؟
بۆ ئه‌م پرسیاره كورته پێویست بهوهلاَمێكی دوور و درێژ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه له‌توانا مادی و مرۆیی و پلان و به‌رنامه و ودونیابینی چین تێبگه‌ین و به‌رچاومان ڕوونبێت له‌كاتی بهراووردكردنی چین به زلهێزه‌كانی تر و ئه‌وسا بڕیار بده‌ین و وهلاَمی پرسیارهكهشمان چنگ بكه‌وێت كه چین چ مه‌ترسیه‌ك دروست ده‌كات بۆ هه‌موان و ته‌واوی دونیاش.
ناسینی كۆماری میللی چین كه له 1/10/1949 وه دامه‌زراوه
له‌ڕووی جوگرافیا و پێگه‌ی جیۆپۆله‌تیكیه‌وه:
ولاَتی چین ده‌كه‌وێته ڕۆژههلاَتی كیشوه‌ری ئاسیاوه
پایته‌خته‌كه‌ی شاری په‌كینه
ڕووبه‌ری زه‌ویه‌كه‌ی به گشتی 6ر9 ملیۆن كیلۆمه‌تر دووجایه كه سێیه‌م یان چوراههم ولاَته له‌ڕووی فراوانیه‌وه له دونیادا.
له 22 هه‌رێم و 5 ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی و 4 شاره‌وانی كه ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێوه‌ده‌برێن و 2 ناوچه‌ی به‌رزتر له ئۆتۆنۆمی كه هۆنگ كۆنگ و مهكاوه پێك دێت.
یه‌كه‌م ولاَتی جیهانه له ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه كه 1 ملیار و 388 ملیۆن كه‌سه.
چین 17 هه‌مین ولاَتی جیهانه له‌ڕووی بونی جۆره‌ها گیانه‌وه‌ره‌وه.
له‌ڕووی سیاسیه‌وه
سیسته‌می حوكمڕانی تاك حیزبه كه بریتیه له حیزبی شیوعی چینی.ئایدۆلۆژیای و فكری ماوی و سۆسیالیستی پیاده ده‌كات.
چین ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه.
چین ئه‌ندامه له ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوی گه‌وره و گرنگی جیهانیدا وه‌ك : (( ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی و دووه‌م ولاَته له‌دوای ئه‌مریكاوه ،ڕێكخراوی ئاپیك،ڕێكخراوی بریك، ڕێكخراوی شانگهای،ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی 20 ، و گه‌لێكی تریش)).
له‌ڕووی ئابوریه‌وه:
چین له‌ماوه‌ی نێوان سالاَنی 1949 تا 1978 سیسته‌می ئابوری هاوشێوه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران داڕشتبوو كه به‌شێوه‌ی سهنتڕالیزم بوو به‌شێوه‌یه‌ك كۆمپانیا و بازاڕی تایبه‌ت و ئازاد نه‌بوون و سه‌رمایه‌ی تایبه‌تیش بوونی نه‌بووه.دواتر سیسته‌می ئابوری تێكهلاَو ((حكومی و تایبه‌ت)) و تایبه‌تكردنی زه‌وی كشتوكاڵی پیاده‌كرد،به‌م هۆیه‌وه 70جار له پێشتر گه‌شه‌ی زیاتری كرد و هانی وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی درا،چاو‌دێر ده‌وڵه‌ت كه‌مبۆوه،گرنگی زیاتر درا به بازرگانی ده‌ره‌كی،گرنگی زیاتر درا به‌خوێندن له ئه‌مریكا و ئه‌وروپادا، به‌م شێوهیوهی ئابوریه چین گه‌شه‌ی كرد‌و.
ئابوری چین به‌دووه‌م ئابوری به‌هێز داده‌نرێت له جیهاندا.
گه‌وره‌ترین ولاَتی هه‌نارده‌كاری كالاَو كه‌لوپه‌له.
دووه‌م ولاَتی گه‌وره‌ی هاورده‌كاری كه‌لوپه‌له.
داهاتی تاك 18119 دۆلاره.
كۆی داهاتی سالاَنه 23350230198209 تریلیۆن دۆلاره.
ڕێژه‌ی بێكاری زۆر كه‌مه و ده‌گاته 5% له‌ساڵی 2014دا.
ڕێژه‌ی ههلاَوسان ده‌گاته 1ر2% له‌ساڵی 2016دا.
له‌ڕووی گه‌شتیاریه‌وه چواره‌م ولاَتی جیهانه كه له‌ساڵی 2009دا 9ر50 ملیۆن گه‌شتیار ڕووی تێكردوه.
چین گه‌وره‌ترین ولاَتی بێگانه‌یه كه گه‌وره‌ترین قه‌رزی داوه‌ته ئه‌مریكا.به‌بڕی 5ر801 ملیار دۆلار به‌شێوه‌ی سه‌نه‌داتی گه‌نجینه‌یی.
3 هه‌م ولاَته كه وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی تیادایه. و به‌هه‌مان شێوه‌ش وههبهرهێنان له‌ده‌ره‌وه‌ی چینیش ده‌كات.و بۆته 6 مین وه‌به‌رهێن له دونیادا.
خاوه‌نی بیرۆكه‌ی ژیاندنه‌وه و بوژاندنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ((ڕێگای ئاوریشمه))كه كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌وروپا و ئه‌فریقیا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و به‌زۆرێك له ولاَتانی ناوچه‌كه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و به‌مه‌ش له‌ڕووی بازرگانی و كه‌لتوری و فه‌رهه‌نگیه‌وه چین هێنده‌ی تر خۆی به‌دونیا ده‌ناسێنێت و لهڕێگهشیهوه هه‌ژموونی خۆی ده‌سه‌پێنێت.
له‌ڕووی سه‌ربازیه‌وه:
چین خاوه‌ن جبه‌خانه‌یه‌كی ئه‌تۆمی دانپیادانراوه.ویه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی له‌ساڵی 1964دا ئه‌نجامداوه،و یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردیشی له‌ساڵی 1970دا هه‌ڵداوه بۆ ئاسمان،چین له‌ساڵی 2003وه بوه سێهه‌م ولاَت كه مرۆڤی ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كردوه.
سوپای ڕزگاری میللی چین یه‌كه‌مه له‌ڕووی خزمه‌ته‌وه و گه‌وره‌ترینه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.و ژماره‌ی 5ر2 ملیۆن سه‌ربازه كه لهخزمهتدان.كه له‌هێزی وشكانی و ئاسمانی و ده‌ریایی و ئه‌تۆمی ستراتیژی پێكهاتوه.
چین دووه‌م ولاَته له ڕووی گه‌وره‌یی بودجه‌ی به‌رگریه‌وه.ساڵی 2009 بڕی 8ر77 ملیار دۆلار بوه ،بهلاَم ئه‌مریكا ده‌ڵێن چین بڕی بودجه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی به‌رگری ئاشكرا ناكات ئه‌گینا له ساڵی 2008دا له‌نێوان 105 بۆ 150 ملیار دۆلاردایه.
له‌ڕووی وزه‌وه
چین له‌ڕووی به‌كارهێنانی وزه‌وه گه‌وره‌ترین ولاَته.و به‌ڕێژه‌ی 70% پشتده‌به‌ستێته سه‌ر به‌كارهێنانی خه‌ڵوز له وه‌ده‌ستهێنانی وزه‌دا. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی پیسبوونی ژینگه له ئاو و هه‌وادا.چین 20-30 شاری هه‌یه كه پیسترین ژینگه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی دونیادا.
له‌ڕووی ته‌كنه‌لۆجیاو زانسته‌وه
چین دووه‌م گه‌وره‌ترین بودجه‌ی هه‌یه بۆ توێژینه‌وه و گه‌شه‌كردن له جیهاندا كه 136 ملیار دۆلاره.به‌شێوه‌یه‌ك 926000 توێژه‌ر هه‌ن و له‌مه‌دا ته‌نها ئه‌مریكا لهپێشهوهیهتی به بونی 3ر1 ملیۆن توێژه‌ر.
چین گه‌وره‌ترین به‌كارهێنه‌ری مۆبایل و ئهنتهنێته له جیهاندا و 700ملیۆن كه‌س به‌كاریان هێناوه له‌ساڵی 2009دا.
چین گه‌وره‌ترین بازاڕی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله له جیهاندا.
17 زانكۆی به‌ناوبانگی چین له لیستی زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی جیهاندان.
به‌م شێوه‌یه ده‌بینین توانا ئابوری و سه‌ربازی و سروشتی و مرۆییه‌كانی چین گه‌لێك گه‌وره‌ن و به‌هێزن و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه كه زۆرێك له ئه‌كادیمیه‌كان و چاودێره سیاسی و ئابوری و سه‌ربازیه‌كان چین وه‌ك زلهێزێكی ئاینده ببینن.چونكهچین له‌ساڵی 1978وه ده‌ستیداوه‌ته به‌رنامه و پلانێكی چاكسازی و سیسته‌می بازاڕی تاڕاده‌یه‌ك ئازادی گرتۆته به‌ر و به‌م هه‌نگاوه‌شی چین بۆته ئه‌و ولاَتهی كه خێراترین هه‌نگاوی گه‌شه‌كردنی له جیهاندا هه‌ڵهێناوه.چین تا ئێستا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ڕێوشوێنه تونده ئابوری و كۆمهلاَیهتیهكانی خاوكردۆتهوه،بهلاَم هێشتاش ئازادیه سیاسیه‌كانی به‌پێی یاسا ڕێكخستوه كه توندن و بواری پیاده‌كردنیان هێشتا زۆر ته‌سك و ته‌نگه‌به‌رن.بهلاَم تاڕاده‌یه‌كی زۆر باش جێگیری سیاسی و ئابوری و ئه‌منی تیادا به‌رجه‌سته كراوه له سایه‌ی سیاسه‌ته دیپلۆماتیه هێواش و له‌سه‌رخۆ و بێدهنگهكهیهوه كه ڕێگری كردوه له خراپبوونی په‌یوه‌ندی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی و ئه‌مه‌ش بۆخۆی وایكردوه كه چین به‌هێواشی هه‌نگاو بنێت به‌ره‌و زلهێزبون و به‌هێزبوونی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی دونیادا له‌هه‌موو بواره‌كانی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی و فه‌رهه‌نگی و وه‌رزش و كه‌لتور و زمان و ...هتد.
بهلاَم سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو ده‌سكه‌وت و گه‌شه‌كردن و بههێزبونهش،چینیش وه‌كو هه‌موو ولاَتێكی تری فره نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌ب و،جیاوازی كه‌شوهه‌وا و خاك و دیارده سروشتیه‌كانی تره‌وه ،بێكێشه و سه‌رئێشه نیه،كه بونه‌ته هۆی زیانگه‌یاندنی گه‌وره به‌توانا و هێزی چین و بونه‌ته هۆی دروستكردنی مه‌ترسی گه‌وره بۆ ئایندهی چین و پلان و به‌رنامه‌كانی بۆ ئاینده و بۆ بوون به زلهێزێكی زه‌به‌لاح،له‌و كێشانه‌ش بریتین له:
1.كه‌می ئاو
2. وشكبونه‌وه‌ی خاك
3.پیسبوونی ژینگه
4.توانه‌وه‌ی ڕووباره به‌سته‌ڵه‌كه‌كان
5.گێژهڵوكهی خۆلاَوی
6.زیادبوونی دیارده‌ی به بیابان بوون كه سالاَنه پانتایی 1 ملیۆن فه‌دان كه یه‌كسانه به 4000 كیلۆمه‌تر دووجا زه‌وی له‌ده‌ست ده‌دات.
بۆیه هه‌موو ئه‌م كێشه و گرفتانه بونه‌ته ڕێگر و ئاڵنگاری گه‌وره بۆ هه‌رچی زووتری پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی زیاتری ولاَتی چینه،چونكه ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌م كێشانه پێویستی به‌بودجه و توانای مادی و مرۆیی گه‌وره هه‌یه كه ئه‌مه‌ش بۆخۆی به‌زیانی گه‌وره‌تر ده‌شكێته‌وه و پێویست ده‌كات ڕێگه چاره‌ی گونجاو و پێویست و خێراییان بۆ بدۆزرێته‌وه.
هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كانی چین له چیدایه؟
گه‌لێك هۆكار هه‌ن بۆ ئه‌م هه‌موو گه‌شه و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه ته‌نها له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 70 ساڵدا،ئه‌وانیش:
بوونی به‌رهه‌مێكی زۆر و نرخێكی هه‌رزان.
بوونی ده‌ستی كاری هه‌رزان.
بوونی ژێر خانێكی باشی ئابوری.
بوونی ئاستی مامناوه‌نجی له ته‌كنه‌لۆجیا و شاره‌زایی و به‌رهه‌می كوالێتی به‌رز تاڕاده‌یه‌ك.
پیاده‌كردنی سیاسه‌تێكی ئابوری گونجاوی حكومه‌ت بۆ سه‌رجه‌م كه‌رت و بواره‌كان.
هه‌رزانی نرخی دراوی چینی((یوان)).
هه‌رچه‌نده تاكو ئێستا حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تی چین ڕاسته‌وخۆ خۆی سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو كه‌رتی(( وزه و پیشه‌سازیه قورسه‌كان))ده‌كات،بهلاَم له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕێگه و كارئاسانی زۆری كردوه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت،ئه‌وه‌تا:
30ملیۆن كۆمپانیای تایبه‌ت هه‌یه،كه به ڕێژه‌ی 33 %بۆ 70% بهرشدارن له‌به‌رهه‌می نیشتیمانی گشتیدا.
بازاڕی پشكه‌كانی چین پێنجههمه له دونیادا وه‌ك متمانه‌یه‌ك به به‌هێزی ئابوریه‌كه‌ی.
چین پێگه‌ی 29 هه‌مینی هه‌یه له كێبڕكێ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا .به‌شێوه‌یه‌ك 37 كۆمپانیای چینی چونه‌ته لیستی 500 كۆمپانیای گه‌وره و به‌ناوبانگی جیهانیه‌وه((گلۆباڵ فۆرست)) له‌ساڵی 2009دا.
له 10 كۆمپانیای زه‌به‌لاحی دونیای له‌ڕووی ئابوری و وزه و بانكی و پیشه‌سازی و مۆبایلدا چواریان كۆمپانیای چینین.
93% دانیشتوان ده‌خوێنه‌وه و ده‌نوسن.
ناوه‌نجی ته‌مه‌ن 73 ساڵه.
ته‌نها 10% ی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ن.
له‌چیندا 825000 كه‌س زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن و 100 ملیۆن كه‌سیش له ئاستی مامناوه‌ندی دهوڵهمهندیدان.
له‌دوای یابان دووه‌م ولاَته له‌به‌كارهێنانی كالاَی خۆشگوزه‌رانیدا به‌ڕێژه‌ی 5ر27% له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
له‌كۆتاییدا ،ده‌رده‌كه‌وێت كه چین چ وه‌ك ولاَت و چ وه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی خاوه‌ن شارستانیه‌تی كۆن و دیرێن و خاوه‌ن مێژوو و دهسهلاَت و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتورێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌م جێگیریه سیاسی و گه‌شه ئابوری و به‌هێزی سه‌ربازی و ئه‌تۆمی و فراوانی ڕووبه‌ر و زۆری ژماره‌ی دانیشتوانی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ببێته زلهێزێكی زه‌به‌لاحی زۆر به‌توانا و بچێته مه‌یدانی كێبڕكێ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م زلهێزی دونیادا كه ئه‌مریكایه و چیدی له جوغز و چوارچێوه‌ی ناوچه‌یه‌ك یان كیشوه‌رێكی به‌رته‌سك و بچوكدا نه‌مێنێته‌وه و سیاسه‌تی بێلایه‌نی و پشوودرێژی وبێده‌نگی و كه‌نارگیری توڕههڵبدات و به‌وپه‌ڕی تواناكانیه‌وه بێته ڕیزی یه‌كه‌می كیبڕكێ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه و بون و هێز و توانا و مه‌ترسیه‌كانی خۆی پیشانی هه‌موانیش بدات،و سه‌ده‌ی بیست یه‌كه‌م بكاته سه‌ده‌ی خۆی هه‌روه‌ك چۆن ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه هێواش هێواش هاته پێشه‌وه و جێگه‌ی به گه‌وره زلهێزه‌كانی ئه‌وكاتی دونیا له به‌ریتانیای مه‌زن و فه‌ڕه‌نسا و ڕوسیا چۆڵكرد و خۆی كرده یه‌كه‌مین و ده‌مڕاست و بڕیار به‌ده‌ست و تاك جه‌مسه‌ری به‌هێزی دونیای سه‌ده‌ی بیست و تاكو ئێستاش ،زۆر دوورنیه چینیش هه‌مان ڕۆڵ و هه‌مان سیناریۆی ئه‌مریكا دووپات بكاته‌وه. بۆیه هه‌ق وایه ولاَتانی ناوچه‌كه و ئاسیا و كوردیش له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌ر له ئێستاوه هه‌وڵی خۆگونجاندن و نزیكبونه‌وه‌ی زیاتر بده‌ن له‌گه‌ڵ ورچه بهخهبهرهاتوهكهی چیندا ،گه‌ر بیانه‌وێت له‌م سه‌ده‌یه‌دا كارێك یان هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێشه‌وه بنێن و هه‌وڵبده‌ن بۆ وه‌ده‌ستخستنی سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ربه‌خۆ،ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌وروپیه‌كان و ڕوسه‌كان بۆ كوردیان نه‌كرد له‌سه‌ده‌ی بیستدا و دوژمنایه‌تی حكومه‌تی مه‌لیك مه‌حمود و كۆماری مه‌هاباد و شۆڕشه‌كانی ئه‌یلول و نوێی كوردی‌یان ده‌كرد و تائێستاش به‌ڕه‌وای نابینن كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی دێرین و مافخوار و خاك دابه‌شكراو دوای 100 ساڵ خه‌بات و قوربانیدان ببێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی،به‌ڵكو چینیه‌كان له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا خه‌ونه له مێژین و دێرینه‌كه‌ی بۆ وه‌دیبێنن.