عێراق.. له‌نێوان ئهمریكاو ئێران‌دا كامیان؟
نەوزادی موهەندیس
2019-05-15   1150
له‌م قۆناغی ململانێ تونده‌ی نێوان ئهمریكاو ئێران‌دا، عێراق له‌هه‌مو ولاَتانی ناوچه‌كه‌و دونیاش له‌پێگه‌یه‌كی زۆر ههستیارو ئیحراجیدایهو زۆر سه‌خته بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات كه كامیان هه‌ڵببژێرێت له‌نێوان لایه‌نگری ته‌واو بۆ ئێران یان ئه‌مریكا.چونكه عێراق هه‌رچه‌نده ولاَتێكی خاوه‌ن سیاده‌و سهروهریو سنوری نێوده‌وڵه‌تی خۆیهتیو خاوه‌ن به‌ناو پهڕلهمانو حكومهتو داموده‌زگا شه‌رعیه‌كانی حوكمڕانیه،بهلاَم له‌ئێستادا توانا‌و هێزو پێزی ئه‌وه‌نده‌ی نیه كه ببێته خاوه‌ن بڕیارێكی عێراقیانه‌ی سه‌ربه‌خۆ ،جا هه‌ر ولاَتێكیش كه له ڕووی سیاسی‌و ئابوری‌و ئه‌منیه‌وه به‌هێزو توانای پێگه‌یه‌كی حساب بۆكراو نه‌بوو ناشتوانێت ئازادانه بڕیاره‌كانی خۆی بدات و ته‌نانه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و سیاده‌و سه‌روه‌ری ولاَتهكهشی بپارێزێت.
ئه‌وه‌ی ئاشكرایه عێراق ولاَتێكی دراوسێی مێژوویی ئێرانه و به‌درێژایی ئه‌و دراوسێیه‌تیش هه‌میشه له‌جه‌نگ و ململانێدا بونه و هیچ كات وه‌ك دوو ولاَتی دراوسێی باش ڕێزیان له سیاده و سه‌روه‌ری یه‌كتری نه‌گرتوه،به‌تایبه‌تی ئێران هه‌میشه چاوی ته‌ماعی بڕیوه‌ته عێراق و هه‌وڵی داگیركردنی داوه له كۆن و نوێ‌دا و ویستویه‌تی له‌ڕێگه‌ی عێراقه‌وه وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بچێته ناو كۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كانی ناوچه‌كه‌وه به‌تایبه‌تیش ولاَتانی كه‌نداو و سوریا و..هتد.بۆیه تۆمار و مێژوویه‌كی ڕه‌شیان پێكه‌وه هه‌یه. دواترین جه‌نگیش جه‌نگی 8ساڵه‌ی نێوانیان بوو، له‌ئێستاشدا و له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی صدامیهوه له‌ساڵی 2003وه ئێران به‌ئاشكرا و به‌نهێنی و ڕاسته‌وخۆ خۆی و هێزه‌كانی یان ناڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی دهستوپێوهندهكانیهوه له‌سه‌ركرده و حیزب و میلیشیا سیاسی و چه‌كداره شیعه‌كانه‌وه ده‌ستیوه‌رداوه‌ته كاروباری عێراق و ململانێیه‌كی توند ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بۆ ئه‌وه‌ی نفوز و هێز و دهسهلاَت و پاوانخوازی خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا فراوان بكات و مه‌زهه‌بی شیعه و شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی هه‌نارده‌ی ولاَتانی ناوچه‌كه بكات و خۆی بكاته ده‌مڕاست و گه‌وره و ڕیشسپی ولاَتانی ناوچه‌كه و به‌مه‌ش جێگه و پێگه‌یه‌كی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی له‌ناوچه‌كه‌دا دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپیه‌كان و زلهێزه‌كانی دونیا بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات و له‌هه‌وڵی گهرموگوڕیشدایه بۆ وه‌دستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی.به‌م شێوه‌یه ئێران نفوز و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی خراپی له‌سه‌ر عێراق و عێراقیه‌كان داناوه له‌ڕووی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و كۆمهلاَیهتیهوه و ته‌نانه‌ت دانان و لابردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیر و كاربه‌ده‌سته‌كانی تر له سیاسی و ئه‌منیه‌كانیش به‌ده‌ست ئه‌وه،و ئێران به‌هه‌موو توانایه‌كیه‌وه ڕۆچۆته ناو ته‌واوی جومگه گرنگه‌كانی بڕیاردانی عێراقه‌وه و به‌مه‌ش عێراقی خستۆته خولگه‌ی خۆیه‌وه و ناتوانێت لێی ده‌ربچێت.
هه‌رچی ئه‌مریكاشه وه‌ك زلهێزێكی دونیایی و ڕزگاركه‌ری عێراق و پاڵه‌وانی عێراقیه‌كان به‌تایبه‌تی سونه مه‌زهه‌به‌كان و كورد و ئه‌وانی تر جگه له شیعه‌كان لێی ده‌ڕوانرێت و پێیان باشه بوون و دهسهلاَت و هه‌ژموونی هه‌بێت له عێراقدا له‌لایه‌ك بۆ پارێزگاریكردن له عێراق له تیرۆریستان و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ پاراستنی له كه‌وتنه ژێر هه‌ژموونی ئێرانی فارسه‌وه بهتهواوهتیو له‌لای سێهه‌میشه‌وه بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ژموونی زۆرینه‌ی شیعه‌كان له دهسهلاَتدا،هه‌رچه‌نده ئه‌مریكاش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابوری و ئه‌منیه‌كانی خۆی و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناوچه‌كه‌دا عێراقی گه‌ره‌كه و ده‌یهه‌وێت پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بێت، چونكه عێراق خاوه‌ن یهدهگێكێكی نه‌وت و غازی سروشتی زۆر وزه‌وه‌نده و پێگه‌یه‌كی جیۆسیاسی گرنگی هه‌یه له باكوری ولاَتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بیه‌وه كه هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مریكان و هه‌رواش له‌ڕابووردوودا دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی ئیسڕائیلی هاوپه‌یمانی زۆر ده‌لالی ئه‌مریكا بوه ،بۆیه ئه‌مریكا گه‌ره‌كێتی به‌هه‌ر نرخێك بوه عێراق له خولگه‌ی ئێران ده‌ربهێنێت و بیكاته دۆست و هاوپه‌یمانێكی گوێڕایه‌ڵی خۆی له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی و هاوپه‌یمانه‌كانیشی.ئه‌مریكا له ئێستادا نزیكه‌ی 50 هه‌زار سه‌ربازی هه‌یه له عێراقدا و ته‌واوی ئاسمان و ده‌ریاشی كۆنتڕۆڵكردوهو به‌وپه‌ڕی چه‌كی ته‌كنه‌لۆژی نوێوه ململانێ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كات.گه‌ره‌كێتی به‌پله‌ی یه‌كه‌م ئێران نه‌بێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی و له‌و پێناوه‌شدا گه‌مارۆی توندی ئابوری به‌سه‌ردا سه‌پاندوه و گه‌ره‌كێتی له‌ڕێگه‌ی وه‌ستاندن و سفركردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌یه‌وه ژێرخانی ئابوری ئێران دابڕمێنێت كه به شاده‌ماری ژیان و پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی ئێران داده‌نرێت.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ،له‌م نێوه‌نده پڕ بارگاوی و ههژمووون و ڕاكێش ڕاكێشی ئێران و ئه‌مریكادا عێراق ده‌توانێت چی بكات؟چۆن بڕیار بدات؟به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ كام لادایه؟ و ده‌یان پرسیاری تریش.
ئه‌وه‌ی ئاشكرایه وه‌ك پێشتر باسمان كرد له ئێستادا عێراق له پێگه‌یه‌كی هێنده به‌هێزدا نیه كه بتوانێت به ئێران و ئه‌مریكا بڵێت بوه‌ستن و چیتر ململانێ له‌سه‌ر خاك و گه‌لانی عێراق مه‌كه‌ن و ململانێكانتان به‌رنه ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی عێراق. هه‌ربۆیه ئه‌وه‌نده‌ی پێی ده‌كرێت ده‌بێت په‌یوه‌ندیه‌كی هاوسه‌نگ له‌نێوان هه‌ردوولایاندا دروستبكات كه تیایدا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی عێراقی تیادا پارێزراو بێت،چونكه ناتوانێت به ئێرانێكی دراوسێی بڵێت نا كه له مێژه دراوسێیه‌تی و به حوكمی مێژوو و جوگرافیا ناتوانێت لێی دووربكه‌وێته‌وه و هه‌رده‌بێت به دیفاكتۆ په‌یوه‌ندی و دراوسێیه‌تی باش و ڕێزگرتنی هه‌ردوولا درێژه بهپهیوهنیهكانی خۆی بدات له‌گه‌ڵ ئێران‌دا،له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاشدا هه‌رچه‌نده نهدراوسێی یه‌كترن و نه خاك و نه سنوریان پێكه‌وه‌یه،بهلاَم به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا زلهێزێكی دونیاییهو هه‌ژموونی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دونیاوه هه‌یه و به‌تایبه‌تیش ولاَتانی ناوچه‌كه و هه‌رواش ڕزگاركه‌ری عێراقه و ماوه‌ی 16 ساڵه عێراق ده‌پارێزێت و قوربانیشی بۆ ده‌دات ،عێراق ناتوانێت هه‌موو ئه‌م چاكانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌رچاو نه‌گرێت و له‌چاوتروكاندنێكدا هه‌موانی سفر بكاته‌وه و پێی بڵێت خواحافیزتان بێت،كه هه‌رچه‌نده نه ئه‌و بوێریه سیاسیه و نه ئه‌و توانا ئابوری و ئهمنیهشی هه‌یه.چونكه ئه‌مریكا نه‌ك عێراق له‌ته‌واوی ولاَتانی ناوچه‌كه‌دا خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی و گه‌وره و گرنگه و خاوه‌ن بڕیاریشه به خۆشی بێت یان به‌جه‌نگ ده‌توانێت پلان و سیاسه‌ته‌كانی خۆی پیاده بكات. هه‌ربۆیه باشترین ڕێگه و چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ عێراق مامه‌ڵه كردنێتی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا وه‌ك دوو ولاَتی دۆست و لێكنزیك و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی به‌ستراوه به‌یه‌كه‌وه ، هیچ عهیبهكیش له‌مه‌دا نیه چونكه زۆر ولاَتانی تر كه له‌عێراق زۆر خۆیان بهبههێزتر ده‌بینن له‌هه‌موو ڕوه‌كانه‌وه پێویستیان به ئه‌مریكا و هاوكاریه‌كانی هه‌یه و ملكهچییان بۆ ده‌بڕیوه وخواخوایانه ئه‌مریكا ته‌نها سلاَویان لێبكات نه‌ك دۆستایه‌تیشیان بكات،هه‌ربۆیه دۆستایه‌تی ئه‌مریكا بۆ عێراق بۆ ده‌یان ساڵی تر گرنگه لانی كه‌م تا ئه‌وكاته‌ی عێراق هێز و توانای ئه‌منی و سیاسی و ئابوری خۆی بهدهستدێنێتهوه و ده‌توانێت بڕیاری سه‌ربه‌خۆی خۆی بدات.
به‌م شێوه‌یه عێراق ناتوانێت ده‌ست له هاوكاری و یارمه‌تی و پشتیوانی و دۆستایه‌تی هیچ كام له‌ئێران و ئه‌مریكا هه‌ڵبگرێت و له پێگه‌یه‌كی به‌هێزیشدا نیه كه بتوانێت میانگیری له نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره و ڕێكه‌وتن و ههڵنهیسانی جه‌نگ و توندنهكردنهوهی ململانێكانیان،چونكه هه‌میشه میانگیر یان دادوه‌ر ده‌بێت لانی كه‌م وه‌ك دوولایه‌نی كێشه‌كه پێگه‌ی به‌هێزی هه‌بێت و هه‌ردوولاش گوێڕایه‌ڵی بكه‌ن،كه به‌داخه‌وه عێراق له‌م قۆناغه‌دا نه هێنده به‌هێزه و نه ئه‌وانیش گوێی بۆ ده‌گرن و بگره زۆربه‌ی ململانێكانیشیان له‌سه‌ر ئێستا و ئایندهی عێراقه له‌ڕووی سیاسی و ئابوری و ئه‌منیه‌وه،هه‌ربۆیه عێراق بیه‌وێت یان نا بۆته به‌شێك له ململانێكان و له‌هه‌مان كاتیش‌دا قوربانیه‌كی به‌رده‌وامی بێچاره‌شه، كه ته‌نها ڕێگا له‌به‌رده‌میدا بریتیه له دۆستایه‌تی هه‌ردوولا و درێژه‌پێدان به په‌یوه‌ندیه‌كانی و ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوانیاندا به‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لان و خاكی عێراق و پاراستنی ئه‌و سیاده و سه‌روه‌ریه‌ی گه‌ر به‌ناویش بێت هه‌یه‌تی،گه‌ر لایه‌نداری بۆ لایه‌كیان بكات ئه‌وا به‌خراپترین شێوه ده‌شكێته‌وه به‌سه‌ریدا و زیان و ماڵوێرانی گه‌وره‌تر به‌سه‌ر عێراقدا ده‌هێنێت و بۆ ده‌یان ساڵی تر عێراق گیرۆده‌ی ململانێ ناڕه‌وا و نابهرامبهرهكان ده‌كاته‌وه و ئه‌وكاتیش ته‌نها و ته‌نها گه‌لان و خاكی عێراق زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره ده‌بن.