جیهان.. به‌ره‌و حكومه‌تێكی جیهانیی یان په‌رته‌وازه‌یی زیاتر؟
نەوزادی موهەندیس
2021-11-09   600
•ڤیكتۆر هۆگۆ ده‌ڵێت (( خه‌یاڵه‌كان هه‌قیقه‌تی سبه‌ینێن)).
•مرۆڤ زۆر له‌مێژه خه‌ون و خه‌یاڵی به یه‌ك و یه‌كگرتوویی و یه‌ك دهسهلاَتی و یه‌ك حكومه‌تی ڕه‌هایی سه‌رتاسه‌ری دونیاییوه بینیوه و هه‌وڵیشی بۆداوه،به‌و ئامانجه‌ی كه دونیا له جه‌نگ و داگیركاری و ململانێ ناڕه‌واكان به‌دووربگرێت و گوزه‌رانێكی ئاشتیانه و به ئارامی و ئاوه‌دانی چێبكات بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی.
•هه‌ربۆیه‌ش خه‌ون و خه‌یاڵی پێكه‌وه‌نانی حكومه‌تێكی جیهانی له بیرۆكه و نوسین و وتار و هه‌وڵی سه‌ركرده مه‌زنه‌كاندا هه‌بوه و خواستیان بوه كه‌ڕۆژێك له ڕۆژان وه‌دیبێت.جا هه‌ریه‌كه‌یان له‌دید و بۆچوون و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه لێریِوانیوه،ئه‌وه‌تا له‌ڕووی ئاینه‌وه مه‌سیحیه توندڕه‌وه‌كان وایده‌بینن كه حكومه‌تێكی جیهانی داپڵۆسێنه‌ر و تۆقێنه‌ر ده‌بێت،بهلاَم ئیسلامه‌كانیش ته‌نها له‌سایه‌ی ئیسلامدا وایبۆده‌چن كه ئه‌و حكومه‌ته جیهانیه پێكبێت.هه‌ندێكی دی ده‌ڵێن حكومه‌تێكی جیهانی به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و داگیركردنی جیهان دێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕێكخراوێك یان ده‌وڵه‌تێكدا.
•بۆ خۆی حكومه‌تی جیهانی : بریتیه له ئاستێكی به‌رز له ئیداره كه به‌رزتره له ئاستی حكومه‌ته نیشتیمانیه‌كان و ئه‌م حكومه‌ته‌ش یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان جێبه‌جێده‌كات.
•جا مێژووی بیرۆكه‌ی پێكه‌وه‌نان و دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی جیهانی دێرینه وله‌لای هه‌ریه‌كه له‌م شارستانێتی و سه‌ركردانه سه‌ریهه‌ڵداوه:
1.یۆنانی و ڕۆمانیه دێرینه‌كان.
2.له‌سه‌ده‌ی 14هه‌مدا له‌لایه‌ن دانتی شاعیره‌وه ئه‌م بیرۆكه‌یه سه‌ریهه‌ڵداوه.
3.له‌سه‌ده‌ی 18 هه‌میشدا بیرۆكه‌ی فیدڕاڵیهتێكی جیهانی گه‌رموگوڕی به‌خۆوه بینیوه.و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ولاَته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا دامه‌زرا وه‌ك یه‌كه‌م دیموكراتیه‌تی فیدڕاڵی نوێ له ساڵی 1788دا.
4.عهمانۆیل كانت له ساڵی 1795دا وتارێكی به‌ناونیشانی(( ئاشتی هه‌میشه‌یی))نوسی.و له‌وێدا بۆ ڕێگه‌گرتن له جه‌نگ له ئاینده‌دا داوایكرد كه:
•سیسته‌مێكی كۆماری و ده‌ستوری مه‌ده‌نی پێكبێت.
•یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنچینه‌ی فیدڕاڵی ئازاد بۆ هه‌ر ولاَتێك دابنرێت.
•مافی خه‌ڵكی وه‌ك هاونیشتیمانیانی جیهانی دیاریكراوبێت به‌یاسای جیهانی میوانداری.
5.له سه‌ده‌ی 19 هه‌میشدا فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی كارل كراوس وتارێكی به‌ناوی(( نمونه‌یه‌ك بۆ مرۆڤایه‌تی)) نوسی.تیایدا داوای پێكهێنانی 5 هه‌رێمی فیدڕاڵی كرد له‌سه‌ر بنه‌مای كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و ئه‌فریقیا و ئوستوڕالیا.كه هه‌موانیان له كۆمارێكی جیهانیدا كۆببنه‌وه.
6.له ساڵی 1842داشاعیرێكی ئینگلیزی هۆنراوه‌یه‌كی بلاَوكردهوه و تیایدا خه‌ونی به جیهانێكی دوور له جهنگوه ده‌بینی كه یه‌ك په‌ڕله‌مانی جیهانی و له‌ژێر سایه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا ببرێت به‌ڕێوه.
7.ئاینی به‌هائی كه له‌لایه‌ن بههائولاَوه له 1852-1892 دامه‌زرێنرا ڕایگه‌یاند كه پێكه‌وه‌نانی ڕایه‌ڵه‌یه‌كی جیهانی نه‌ته‌وه‌كان بنچینه‌ی دینه‌كه‌یه‌تی.
•نمونه‌كانی حكومه‌تی جیهانی:
گه‌لێك حكومه‌تی سه‌رتاپاگیر و فراوان له مێژوودا دروستبوون كه ده‌كرێت وه‌ك نمونه‌ی حكومه‌تێكی جیهانی لێیانبڕوانرێت وه‌ك:
1.ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی.
2.ئیمپراتۆریه‌تی مه‌غۆلی
3.ئیمپراتۆریه‌تی به‌ریتانی
4.ئیمپراتۆریه‌تی ئیسلامی
5.كۆنگره‌ی هاگۆ1899-1907
6.كۆمهلاڵهی گه‌لان 1919-1938
7.نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان 1945 تاكو ئێستا
•جا هه‌ر له پێناو پێكه‌وه‌نانی ئه‌و حكومه‌ته جیهانیه‌دا گه‌لێك دامه‌زراوه و ڕێكخراو و وڵاتان دامه‌زراون به‌و ئامانجه‌ی كه ببنه هه‌وێنی ئه‌و حكومه‌ته جیهانیه وه‌ك:
1.دامه‌زراندنی فیدڕاڵیه‌تی دیموكراتی سویسرا له 1848 و كه‌نه‌دا له 1868 وه‌ك فیدڕاڵیهتێكی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان.
2. دامه‌زراندنی ڕێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له 1863دا و یه‌كێتی ته‌له‌گرافی جیهانی 1865 و یه‌كێتی به‌ریدی جیهانی 1874 و زیادبوونی چالاكی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا به‌جۆرێك له ده‌ستپێكی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا 450 ڕێكخراوی جیهانی هه‌بوون.
3. ڕێكخراوی یاسای نێوده‌وڵه‌تی له 1838دا.
4. له‌ساڵی 1886دا یه‌كه‌م په‌ڕله‌مانی جیهانی تازه خه‌مڵیو كۆبوه‌و ناویشینرا یه‌كێتی په‌ڕله‌مانی جیهانی و له ساڵی 1904یشدا پێشنیاز كرا كه له‌لایه‌ن پهڕلهمانهكهوه ئه‌نجومه‌نێكی جیهانی پێكبێت و سالاَنه كۆببێته‌وه.
5.یه‌كێتی ئه‌وروپا 1952-1992كه 25ولاَت ئه‌ندامن و 450هه‌زار كه‌س ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی.
6.دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان 2002
7.یه‌كێتی ئه‌فریقیا 2002
8.كۆمكاری نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌مریكای لاتین 2004
9.په‌ڕله‌مانی ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست
10.كۆمه‌ڵه‌ی ولاَتانی باشوری ڕۆژههلاَتی ئاسیا
11.كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی 1945
12.كۆنگره‌ی جیهانی ئیسلامی
13.كۆمه‌ڵه‌ی ولاَتانی بێلایه‌ن و..ده‌یان ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی تر.وه‌ك بانكی نێوده‌وڵه‌تی و دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی و صندوقی نه‌قدی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و خۆراك و كشتكواڵ و یونسكۆ وڕێكخراوی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵه‌ی 8 كه بریتین له 8 ولاَته گه‌وره و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی جیهان و گروپه‌كانی G7 و G20 ...هتد.
•به‌م شێوه‌یه هه‌موان و له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان هه‌نگاو به‌ره‌و وه‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه له مێژینه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌نێنن بۆ پێكه‌وه‌نانی حكومه‌تێكی جیهانی.
بهلاَم له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌بینین له ئێستادا هێنده‌ی جیهان په‌رته‌وازه و دوور له‌یه‌كتر و دڕدۆنگ و خواست و ویستی دابه‌شبون و په‌رتبوون تیایدا زاڵه نیوهێنده هه‌نگاوی جدی نانێن به‌ره‌و پێكه‌وه‌یی و كاركردن بۆ حكومه‌تێكی جیهانی.هێنده‌ی هه‌وڵی به‌هێزبوونی حكومه‌ته نیشتیمانیه بچوكه‌كانیان ده‌نێن نیوهێنده هه‌وڵی یه‌كگرتن و لێكنزیكبونه‌وه‌ی یه‌كتر ناده‌ن. هێنده‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه بچوكه‌كانیان لا مه‌به‌سته نیوهێنده به‌رژه‌وه‌ندیه بالاَمرۆڤایهتیهكانیان به‌لاوه گرنگ نیه. هێنده‌ی سه‌رقاڵی ململانێ ناڕوا سیاسی و ئابوری و ئه‌منیه‌كانن نیوهێنده به‌ته‌نگ ئاشتی و ئاشته‌وایی جیهانه‌وه نین.هێنده‌ی هه‌وڵی پاراستن و ده‌ستكه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان نیوهێنده گرنگی ناده‌نه به‌رژه‌وه‌ندیه مرۆڤایه‌تیه‌كان و هه‌وڵی نه‌هێشتنی دواكه‌وتوویی و هه‌ژاری و برسێتی و بێكاری و گه‌نده‌ڵی و ڕێگری له په‌تا كوشنده‌كان ناگرن وه‌ك كاره‌ساته سروشتیه‌كان و ده‌ستكرده‌كانی مرۆڤ خۆی كه هه‌موانیان مه‌ترسی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی..
بۆیه له‌هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ولاَت و سه‌ركرده و حیزبه سیاسیه‌كان ده‌خوێنرێته‌وه ئه‌وه‌یه كه جیهان به‌ره‌و په‌رته‌وازه‌یی زیاتر ده‌چێت نه‌ك یه‌ك و یه‌كگرتن.ئه‌وه‌تا ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگا و ڕێكخراو و حیزبه سیاسیه‌كانیش به‌ره‌و دابه‌شبوون و لێكدووركه‌وتنه‌وه و لێكهه‌ڵوه‌شانی زیاتر ده‌چن و ناتوانن پێكه‌وه له‌ژێر سایه‌ی یه‌ك چه‌تری گه‌وره‌دا كاربكه‌ن و بحه‌وێنه‌وه. هه‌موو پاڵنهرهكانیش ویسته كه‌سی و خواست و خه‌ونه سهربهخۆییهكانیانه بۆ تاكڕهی و تاكدهسهلاَتی و به‌هێزبوون و په‌یداكردنی نفوز و وه‌لانانی ئه‌وانیتر و بچوككردنه‌وه و و فلیقاندنهوهیانه.
هه‌ربۆیه ئه‌و خه‌ون و خه‌یاڵه‌ی كه ڤیكتۆر هۆگۆ وتویه‌تی ده‌بنه هه‌قیقه‌تی سبه‌ینێ ڕه‌نگه كات و ماوه و زه‌مان و زه‌مینه‌یه‌كی دوورتری پێویست بێت، لانی كه‌م له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌ی لێده‌خوێنرێته‌وه.به‌هیوای هه‌رچی زووتره ته‌واوی مرۆڤایه‌تی به‌خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانی شادببێت و حكومه‌تێكی جیهانی دیموكراتی و دادپه‌روه‌ر و یه‌كسانی كۆمهلاَیهتی تیادا وه‌دیبێت.خۆ گه‌ر خه‌ونیش بێت ئه‌وا حه‌رام و تابۆنیه كه خه‌یاڵی لێبكه‌ینه‌وه و خه‌ونی په‌مه‌یی پێوه ببینین.چونكه له‌م زه‌مه‌نه‌دا له‌سه‌ر ئاستی تاك و خێزان و حیزب و ولاَتانیش چه‌نده دوورلهیهكتربن هێنده لاواز و بێدهسهلاَت ده‌بن. وگه‌ر له چوارچێوه‌ی حكومه‌تێكی جیهانیدا ((به‌واتای وزه و توانا و پلان و پێكه‌وه‌یی كاركردن)) نه‌بێت ناتوانرێت به‌ته‌نها ڕووبه‌ڕووی جه‌نگ و كاولكاریه‌كان و پهتاكوشندهكانی هاوشێوه‌ی كۆرۆنا19 و كاره‌ساته سروشتیه‌كان ببینه‌وه.بۆیه پێكه‌وه‌نانی حكومه‌تێكی جیهانی گه‌ر خه‌ون و خه‌یاڵیش بێت هه‌میشه وه‌ك گریمانیهكی ئایندهی ئاماده‌گی هه‌ر ده‌بێت له هزر و بیری مرۆڤایه‌تیدا.