پینە و کەمپین
فارس نەورۆڵی
2019-05-09   1086
پێش چەند ساڵێک مۆدیلی کەمپین وبایکۆت بو ، نەتدەتوانی بەکەس بڵێی پێت لار داناوە یەکسەر دەیگوت بایکۆت دەکەم، یاخود ھەندێ کەس یان حیزب ، شەو خەوی نا خۆشی دەبینی بەیانی لەخەوھەڵدەساین لەجادەو شوێنەگشتی یەکان خێمە ھەڵدرابو کەپرسیار دەکرا ئەوە پرسەی کێیە دەیانگوت پرسەنیە کەس نەمردوە ئەوەپرسی کەمپینە یاخود مامۆستایەکی ئاینی سیاسی ، خەونی دەبینی ڕۆژی ھەینی فتوای دەدا کەمپین واجبە. لێرەدا من دژی ھیچ ناڕەزایی وکەمپینێک نیم، بۆ بەرژەوەندی گشتی وچاکەی گشتی ودژی ناعەدالەتی بێت ولەسەر ویستی گەل بێت بۆ دروستکردنی ڕای گشتی ، کەحکومەت لە خەلەلەکان ئاگادارکاتەوە ،بەڵام ناڕەزایەتی وکەمپینێک نەبێت حیزبەکان بیکەنە پلیکانە بۆ سەرکەوتنی خۆیان بۆ پلەو پۆست، ئەوەی بەوردی سەیری کەمپینەکانی ڕابردو بکات زۆربەیان حیزبەکان بەکاریان ھێنابو بۆ ململانێی حیزبی ، دەمەوێ لێرەدا ئەمە بێژم ئەوە ماوەی چەند مانگێکە ڕێگاوبانەکان بون بەدیواری مەرگ بەتایبەتی، کەلەدوکان دەردەچی بەرەو دەروازەی ڕاپەڕین دەڕۆی ، کەچەندان قوربانی لێکەوتەوە جگەلەوە لەزۆرجێگای دیکە ڕێگاوبان کارەسات بەرھەمھێنەرە ، کەچی نەمان دی ونەمان بیست کەمپین چیەکان کەمپینێک بکەن بۆپینەی جادەکان، ئەمە بۆچی؟ ڕاستی مەسەلەکە ئەوەیە کەکەمپینەکان کەمترینیان خۆڕسک بون وزۆربەیان کارتی حیزبەکان بون ، ئێستاش لەبری بیرکردنەوە لەژیانی خەڵک سەرگەرمی شەڕی پۆستن، لەدوای کۆبونەوەی پەرلەمان بۆدەنگدان لەسەر یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ھەندێ فراکسیۆن ، لەکۆنگرەی ڕۆژنامەنوسیدا دەیانوت ئێمە دەنگمان نەداوە یاخود پەرلەمانتار ھەبو حیزبەکەی دەنگی دابو کەچی دەیوت من دەنگم نەداوە بەسەرۆکی نەخوێنەوار، داماوینە پێتان وایە چیتر میللەت بەم گەوجاندنەی ئێوە فریو دەخوا ت وبڕواتان پێدەکات نانانا چیتر وشیارە میللەت وئیتر بەکەمپینیش ناتوانن پینەی ھەڵەکانتان بکەن، کەواتە وەرن کەمپین بۆ پینەی جادەو بانی ئەو دەڤەرو شارانە بکەن، کەڕێگاو بانەکان بون بەدیواری مەرگ، دەروازەی ڕاپەڕین بەنمونە.