ئەگەر دەتەوێت ژیان بەئاسایی وەرگریت ، هەمیشە
لەگەڵ مێگەلدا بمینێوە ، خۆت لەناو مێگەل لەبیر
بکە و ، شوانەکەت خۆش بووێت و ، ڕیزی گەزەکانی
سەگەکەی بگرە .
نیتشە
کۆیلایەتی ئارەزوومەندانە یان هەڵبژێردراو «العبودیە المختارە» کتێبێکی هزرمەندی فەڕەنسی « ئیتان دولا بوسێ» یە کە لەسەدەی شازدەدا نووسیویەتی و ، کاریگەری هەبووە لەسەر هەلگیرسانی شۆڕشی گەورەی فەڕەنسا .
دولاسێ لەو کتیبەدا ڕەخنە لە تاکەکەس و گەل دەگرێت و ، پێی وایە کە بوونەتە کۆیلەیەک کە خۆیان هەڵیانبژاردووە و پاشان بوونەتە مرۆڤی ساقامگیر ، لەکن دولاسێ مرۆڤی سەقامگیر بایەخی بۆ سێ شت کورتدەکرێتەوە ، ئایین و پاروەنان و تۆپی پێ .
ناوبراو پێی وایە کە ئەو هاوڵاتیە واتە هاوڵاتی سەقامگیر بەرگری لە ئایینەکەی ناکات تەنها ئەگەر خۆی تووشی ئازارێک بێت و ، تووڕەیی بەرانبەر دەوڵەتیش دەردەبڕێت کە ڕێگەدەدات مەی و ئارەق بفرۆشێت بە بیانۆی ئەوە کە ئەمە دژی ئیرادەی خودایە ، بۆ پاروەنانیش دانەر پێی وایە کە مرۆڤی سەقامگیر هەندە گوێی لە مافەکانی نیە ، تەنها لەپیناوی پەروەردەکردنی منداڵەکانی کار دەکات تا گەورە دەبن و کچەکان بەشوو دەدات و ژن بۆ کوڕەکانی دەهینێت و کاریان پێدەکات و ، بەخۆشی خەریکی خویندنەوەی کتێبی پیرۆز و چوونە ناو ماڵی خوا دەبێت ، بۆ توپی پێش نووسەر پێی وایە کە هاوڵاتی سەقامگیر قەرەبووی ئەو شتانەی پێدەکاتەوە کە لێی بێبەش بووە ، نوسەر لە کۆتایدا پێی وایە کە هاوڵاتی سەقامگیر بەربەستی ڕاستەقینەیە لەبەردەم هەموو پێشکەوتنێک .
بێگومان هاوڵاتی سەقامگیر لە ئەوروپا و وڵاتە پێشکەوتووەکان جیاوازە لەگەڵ هاوڵاتی سەقامگیر لە وڵاتە دواکەوتووەاکان کە لەزۆربەی جاردا هاوڵاتی سەقامگیر نیە ، لە ئەوروپا تەواوی مافەکانیان پاریزراوە .
دوای پێنج سەدە لە دەرچوونی ئەم کتێبە ، هەر دەڵێی ئەو هزرمەندە ئێستا باسی هاوڵاتیانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکات ، کە گەلانیان لەوبڕوایەدان کە دۆخەکەیان دۆخێکی ئاسایی و سروشتیە ، چونکە بەهیلاکیەوە خەریکن بۆ گەڕان بەدوای پاروەنان پەیدا کردن و ڕێی وڕەسمی ئایینی هەیە و تۆپی پێش هەیە بۆ بەتاڵکردنەوەی تووڕەیی و قەرەبووکرنەوەی بێبەشبوون ، لەوبروایەدام کە ئەگەر سەدام ئەو هەڵانەی نەکردبا و وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا نەبا هاتا ژیانمان مابوو چاومان بەو ڕۆژەی ئێستا نەدەکەوت ، چونکە لەکن گەلانی عیراق بڕوایەک هەبوو کە ئەوان ناتوانن دۆخەکە بگۆڕن و ، گەلانی عێراق چووبونە ناو حالەتی کۆیلایەتی ئارەزوومەندانە ، تەبعەن هەندێک لەو وڵاتانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەن نەک هەر تەنیا هاوڵاتی سەقامگیر نیە ، بەڵکو لە فاتورەی سیاسی و هەر فاتورەیەکی تر هەڵدێت و دەبێت خۆی بیدەنگ بکات ئەگینا کارەکەی و ژیانی لێدەسێنرێتەوە .
ئێستا شۆڕش و پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا لە جیهان ڕوودەدن، لەگەڵ پێشکەوتنی خێرای جیهانی ڕۆبۆت و زیرەکی دەستکرد کەچی زۆربەی گەلی ئێمە بەدوای پاروەنان دەگەڕێت ، بایەخدانی گەلانی نووستوو لەسەر کێشەکانی بڕوا و عەقیدە و تۆپی پێ و سەیرکردنی زنجیرە درامای هیچوپووچ کە ئەمە ڕژێمەکان پێی بەختەوەر دەبن کە وایانلێدەکەن کە زیاتر بایەخ بەو شتە تافیهانە بدەن و ، وایان لێدێت کە لە کۆتایی ڕۆژەکەدا ، بەهۆی گەڕان بەدوای دەستەبەرکردنی پارووەنان و ماڵ و ناو ماڵ و بەوپەڕی ماندوبوونەوە بگەارێنەوە ، پاشان دوعاکردن .
«لی کوان یو » بەکەمتر لە پەنجا ساڵ سەنگاپورا کە پێی دەگوترا چڵپاوی پێشوولەی کردە یەکێک لە وڵاتە دەوڵەمەندە پێشکەوتووەکانی جیهان ، هۆکارێک بوو کە وایکرد ئەم وڵاتە وایلێبێت ئەویش « تەعلیم » ، کەچی وەرە سەیری تەعلیمی ئێمە بکە بزانە چ کارەساتە؟!