كۆرۆناو كورد
قوته‌یبه فازڵ
2020-02-25 542
ڤایرۆسی كۆرۆنا (corona virus)، نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسی تونده تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی مرۆڤ ده‌بێت، به‌گشتی هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان و به‌تایبه‌ت به‌ساڵاچوان و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێكی دیاریكراو بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه نیه.
كۆتایی ساڵی ڕابردوو له‌شاری (وهان)ی چینی بڵاوبوویه‌وه، تا ئێستا زیاتر له (80) هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون تۆمار كراوه‌و زیاتر له (2300) كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
ئه‌م نه‌خۆشیه ته‌نها له سنوری شاری وهاندا نه‌ماوه‌ته‌وه به‌ڵكو له ئێستادا سنوری ئه‌و شاره‌ی تێپه‌ڕاندووه و به‌ره‌و وڵاتانی دیكه‌ش چووه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و تێڕامانه هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشیه‌كه‌وه له زۆربه‌ی وڵاتان بۆ ڕێگریكردن و پاراستنی هاوڵاتیان هه‌موو جۆره ڕێكاڕێكیان گرتووه‌ته به‌ر، هه‌ر له‌پشكنینی پێش وه‌خته‌وه تا داخستنی سنوره‌كان و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانیش، له ناوخۆی چینیشدا به ماوه‌یه‌كی كه‌م چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بۆ نه‌خۆشانی ئه‌و ڤایرۆسه بنیات نرا به هه‌موو پێداویستیه‌كانیه‌وه.
له هه‌ندێك له وڵاتاندا ئاماده‌كاریه‌كه گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌یه‌ك كه ده‌مامك به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت و ڕاهێنان به كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌كرێت بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه و چۆنیه‌تی ڕێگری كردن و چاره‌سه‌ره‌كانی .
له چه‌ند ڕۆژی پێشووشدا ڤایرۆسه‌كه سنوری وڵاتی ئێرانی دراوسێشمانی به‌زاند و دوو هاوڵاتی له شاری (قوم) به‌و نه‌خۆشیه گیانیان له ده‌ستدا، ڕاسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران پشووی قوتابخانه‌كانی ئه‌و شاره‌یان ڕاگه‌یاند و ده‌ستیان كرد به پشكنینی هاوڵاتیان وبه فه‌رمانی سه‌رۆك كۆماریش (ناوه‌ندی به‌رگرتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا) له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا دامه‌زرا.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا باسكرا زانیاریه‌كان بوو سه‌باره‌ت به نه‌خۆشیه‌كه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا گرنگه و جێی سه‌رنجه بۆ ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه :
ئایا له هه‌رێمی كوردستان چی ئاماده‌كاریه‌ك بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه و ڕێگری له‌م نه‌خۆشیه كراوه ؟
ئایا نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت ئاماده كراوه ؟
ئایا ده‌مامك و چاره‌سه‌ری پێش وه‌خته‌ی پێویستمان هه‌یه ؟
جێی داخه هیچ كام له‌م ئاماده‌كاریانه هه‌ستی پێ ناكرێت له هه‌رێمی كوردستاندا جگه له‌وه‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه ڕێنمایی بڵاو ده‌كرێته‌وه كه ئه‌وانیش وه‌ك كاری تاكه كه‌سی وایه نه‌ك ڕێنمایی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به بواری ته‌ندروستی .
پیره پیاوێك وه‌ك گاڵته‌یه‌ك به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌یگووت:
" ئێمه‌ی كورد ئه‌نفال و كیمیاباران و گه‌مارۆی ئابووری له‌ناوی نه‌بردین ئێستا ڤایرۆسێكی بچوك كه به چاو نابینرێ چۆن ده‌توانێ به‌سه‌رماندا زاڵ بێت و هه‌ڕه‌شه‌مان لێ بكات "
كوڕێكی گه‌نجیش ده‌یگووت " خۆ مرۆڤی كورد وه‌ك چینیه‌كان عادی نین مرۆڤی كورد ئه‌سڵیه له نه‌خۆشی ناترسێ ئیتر چی پێویستی به‌وه‌یه حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكانی خۆیان سه‌رقاڵ بكه‌ن و كاتیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه "
ده‌كرێ حكومه‌تیش گاڵته‌ی به نه‌خۆشیه‌كه بێت و بڵێت " مردن و ژیان به ده‌ست خوایه ئه‌وه‌ی ئه‌جه‌لی هاتبێ هه‌ر ده‌بێ بمرێ ئیتر چی پێویست ده‌كات حكومه‌ت بودجه و كه‌سانی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشیه‌وه سه‌رقاڵ بكات ".
به پێی ڕاگه‌یاندنه‌كان حكومه‌ت هه‌موو ڕێكارێكی پێویستی گرتووه‌ته به‌ر بۆ ڕێگریكردن له‌و نه‌خۆشیه كه هه‌موو جیهانی سه‌رقاڵ كردووه ، بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌ڕێمیش ئاوڕێكی جددی له‌و بواره بداته‌وه و له‌سه‌ر ئاستی باڵا ئاماده‌كاری بكات بۆ ڕێگریكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه هه‌روه‌ك چۆن له وڵاتانی دراوسێش هه‌نگاوی پێش وه‌خته نراوه .