مایەی پرسیار و سەرسورمانە کە بەشێک لەوانەی خۆیان بە بەرەی ئۆپزسیۆن لە باشوری کوردستان دەزانن زۆربەی تیری کەوانەکانیان ئاراستەی دەسەڵاتی هەرێم دەکەن، پێیانوایە بە تێک‌شکاندن و گۆرینی ئەو دەسەڵاتە و لە سایەی بەغدا دورگەیەکی ئارامی خۆش گوزەران بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دەخولقێنن.
بەشێکی زۆری ئەم ئەقڵیەتە لە پاشماوەکانی هزری عێراقچیەتی هەڵقوڵاوە، ئەوانەی ئیرادەی چاکسازی و گۆرانکاریان لە هەرێم بە دەسەڵاتی مەزهەبی بەغداوە گرێداوە، ئەوانەی بە لێدوان و هەڵوێست بەغدا بە قوبلەی ئومێد عەرزدەکەن و هەولێر بە دۆزەخ. زۆر بێشەرمانەش پەنایان بردوە و دەشیبەن بۆ دادگای قەرەقوشی فیدراڵی بۆ پوچەڵکردنەوەی سەروەری و بەهاکانی هەرێم.
بەشێکیان ناهەقیان نیە چونکە لە دەسەڵاتی بەغدا زۆر سودمەندن، بەلایەنی کەمەوە بۆ خولێک سێ ملیۆن دۆلار دەسکەوتیان بوە. بەتەنیشت ئەمانەشەوە لەشکرێک لە خۆپەرستی ماڵی کە ساڵانێکی درێژ لە بەروبومی دەسەڵاتی هەرێمیان باش خواردوە کە ماوەیەکە بەهۆی گەلێک هۆکارەوە باری ئەو دەسەڵاتە بەرەو لێژی دەروات کەچی مەبەستیانە بەلێدوان و هات و هاواریان دژ بەو دەسەڵاتە بچێک لە روخساری لەکەداریان ئارایشتە بکەن.
بۆ بەرچاورونی باسێکی گەورەترین سیاسەتمەداری گەندەڵی ئەم سەردەمەی دنیا دەکەم، ئەویش نوری مالکی یە.
Dexter Price Filkins رۆژنامهگهرێکی ئه‌مریکیه، له عێراق و ئێران بۆ رۆژنامه‌ی نیۆرک تایمز کاری کردوه، چه‌ندین خه‌ڵاتی رۆژنامه‌گه‌ری بردۆته‌وه، له ساڵی 2010 ه‌وه کار بۆ رۆژنامه‌ی The New Yorker ده‌کات. له نوسێنێکی چر و پردا به‌ناونیشانی " چیمان له عێراق به‌جێهێشت" نوسیویەتی:
له سه‌ره‌تای ساڵی 2006 شه‌ری ئه‌هلی عێراق خه‌ستتر و گه‌رمتر ده‌بو، باڵێۆزی ئه‌مریکا له عێراق، زالمای خه‌لیلزاد، به‌رێگه‌ی ڤیدیۆ کۆنفرانس، قسه‌ی له گه‌ڵ سه‌رۆک جۆرج بوشی کور و سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا تۆنی بلێر ده‌کرد. له کاتی ڤیدۆ کۆنفرانسه‌که‌دا بوش له خه‌لیلزادی پرسی: " ده‌توانیت جه‌عفه‌ری فت که‌یت ؟"
خه‌لیلزاد له وه‌ڵامدا وتی: " به‌ڵێ، به‌ڵام زه‌حمه‌ت ده‌بێت".
خه‌لیلزاد بۆ چه‌ند رۆژێک کاری کرد تا رێگری بکات جه‌عفه‌ری زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ست بهێنێت و تێیدا سه‌رکه‌وتو بو، جه‌عفه‌ری یه‌ک مه‌رجی بۆ کشانه‌وه‌ی خۆی هه‌بو، ئه‌ویش که سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له حزبه‌که‌ی ئه‌و، حزبی ده‌عوه، بێت. عه‌لی ئه‌دیب به‌رپرسێکی به‌رچاوی ده‌عوه وه‌ک کاندیدێکی شیاو به‌رچاو بو، خه‌لیلزاد کێشه‌یه‌کی له گه‌ڵ ئه‌دیب هه‌بو چونکه باوکی ئێرانی بو. خه‌لیلزاد له بێئومیدیدا داوای یه‌رمه‌تی CIA ی کرد، کارمه‌ندێکی ئاژانسه‌که زۆر باش زمانی عه‌ره‌بی ده‌زانی و کاری ئه‌وه بو زانیاری له سه‌ر سه‌رکرده‌کانی عێراق کۆبکاته‌وه. خه‌لیلزاد پرسیاری لێکرد: " له وڵاتێک‌دا نفوسی 30 ملیۆن که‌سه، بژارده بۆ سه‌رۆک وه‌زیران یا جه‌عفه‌ریه، که لێهاتو نیه، یاخود عه‌لی ئه‌دیبه، که ئێرانیه، ئایا که‌سی تر نیه؟".
کارمه‌نده‌که‌ی CIA به خه‌لیلزادی وت: " من ناوێکم بۆت هه‌یه، مالیکی یه".
ئه‌مریکیه‌کان ئه‌وه‌نده مالیکیان نه‌ده‌ناسی، له نانخواردنێکی ئێواره‌دا له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا خه‌لیلزاد له مالیکی پرسی: ئایا بیرت نه‌کردۆته‌وه ببیت به سه‌رۆک وه‌زیران، دواتر له گێرانه‌وه‌ی روداوه‌که خه‌لیلزاد به پێکه‌نینه‌وه وتی کاتێک مالیکی پرسیاره‌که‌می بیست بازدانێکی سه‌رسورمێنه‌ری دا و وتی: بێگومان ده‌توانم دابینی ده‌نگه‌کان بکه‌م. له ماوه‌ی سێ مانگدا مالیکی بو به سه‌رۆک وه‌زیران.
سه‌باره‌ت به‌چالاکیه سه‌ربازیه‌کانی حزبی ده‌عوه دژ به سه‌دام که له سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی هه‌شتای سه‌ده‌ی رابوردودا به‌رفراوان و توند بون، وه‌ک په‌لاماردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له به‌یروت له ساڵی 1981 که تێیدا باڵیۆز و 60 که‌سی تر کوژران و زنجیره‌یه‌ک په‌لاماردانیان له ساڵی 1983 کردوه کە هه‌ڵسوراوانی حزبی ده‌عوه باڵیۆزخانه‌کانی ئه‌مریکا و فه‌ره‌نسایان له کوێت ته‌قانده‌وه وه‌ک تۆڵه‌کردنه‌وه له پشتگیری ئه‌و دو وڵاته بۆ سه‌دام لوتکه‌ی ئه‌و چالاکیانه بو، له‌و سه‌رده‌مه مالیکی به‌پرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی حزبی ده‌عوه بو له سوریا و لوبنان. کارمه‌ندێکی CIA که له‌سه‌رده‌می شه‌ری عێراق – ئێران له به‌غداد کاریکردوه پێی وتم که کارمه‌نده‌کانی ئه‌مریکا راپۆرتی تایبه‌تیان سه‌باره‌ت به ره‌شترین لایه‌نه‌کانی مالیکی له رابوردودا پێداوم. جارێک مالیکی به Ryan Crocker، باڵیۆزی ئه‌مریکا له عێراق، وتوه: " نازانیت چ نه‌هامه‌تیه‌کی گه‌وره‌یه تا وه‌ک عه‌ره‌بێکی عێراقی ناچاربیت په‌نا بۆ ئێران به‌ریت". مالیکی راشیگه‌یاندوه که هیچ کات فێری فارسی نه‌بوه و له گه‌ڵ کارمه‌ندانی ئێران وهرگێری به‌کارهێناوه، دۆستێکی مالیکی که له دانیشتنێکی مالیکی له گه‌ڵ ئێرانیه‌کان به‌شدار بوه پێی وتم: " مالیکی زۆر ئاسان به‌فارسی قسه ده‌کات". هه‌رچه‌نده له چه‌ند بۆنه‌یه‌کدا مالیکی جه‌ختی کردۆته‌وه له‌وه‌ی که حزب الله میلیشیا و حزبێکه ئێران ده‌یژێنێت و حزب الله بابهتیكه له ناو حزبی ده‌عوه‌دا به‌قێزه‌وه سه‌یری ده‌کرێت، به‌ڵام مالیکی زۆر له حزب الله نزیک بوه.
ئەم باسکردنە بۆ تیشکخستنە سەر ناودارترین سەرکردەی سیاسی شیعەیە لە عیراقی دوای سەدام. پرۆفایلەکانی خەزعەلی و عامری و سەدر وحەکیم وتەنانەت عادل عبدالمهدی و حەیدەر عەبادی بەدناو جیاوازی ئەوتۆیان لە گەڵ مالیکی نیە.
پەنابردن بۆ ئەم کەسایەتی و بەرپرسانە لە دەرەوەی دەسەڵاتی فەرمی هەرێم چەندین پرسیار و گومان هەڵدەتۆقێنێت.
بۆ بەرچاورونی خوێنەر بۆ خۆم لە بەرەی ئۆپزسیۆنم بەرامبەر بەغدا و هەولێر. باوەری پتەوم هەیە کە دەسەڵاتی هەرێم هۆکارێکی سەرەکی ئەم دۆخەی ئێستایە. بەڵام هەرگیزا و هەرگیز رێگە بەخۆم نادەم پەنا بۆ دەسەڵاتێکی شۆڤینزمی نەتەوەیی و مەزهەبی لە بەغدا بەرم دژ بە حکومەتە تاقانەکەی کوردستانی گەورە.
دەسەڵاتی مەزهەبی بەغدا گەنەترین و شۆڤینزمترین نمونەی حوکمرانیان بەریوە بردوە، دەسەڵاتێکی دز و درۆزن و دورو و دژ بە کورد.
ئەمجۆرە دەسەڵاتە کێشەی ئەوتۆیان لە گەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم نیە، کێشەی سەرەکیان لە گەڵ کوردە، بەپاساوی تورەیی و نیگەرانی خەڵکی هەرێم لە دەسەڵاتەکەی قەیرانەکانی موچە و بودجە و پرسی نەوت و ئایندەی هێزەکانی پێشمەرگە و ناوچە زەوتکراوەکانی کوردستانیان کردۆتە پاساوێک بۆ دژایەتیکردنی خواستەکانی نەتەوەی کورد.
هەر کەسێک لەم هاوکێشانەدا بیەوێت گەمەی سیاسی بکات و دەسکەوتی هەبێت، ببورن بە جاش ئۆپزسێۆنی ئەم و ئەو پێناسەی دەکەم.