لیژنەكانی قایمقامیەت برێكی زۆر لە خورمای مریەم لەناو دەبەن
  2019-01-20     

لیژنەكانی قایمقامیەت برێكی زۆر لە خورمای مریەم لەناو دەبەن، لە لایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمیەتی سلێمانییەوە لە دو شوێنی جیاوازدا دەست بەسەر برێكی زۆر خورمادا دەگیرێت و ئەندامێكی لیژنەی باڵاش رایدەگەیەنێت پاش ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بڕیاری لەناوبردنی دراوە.


ئاوێنە:ئەمرۆ "یەك شەممە" ماڵپەری فەرمی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند لەلایەن گەران و پشكنینە بەردەوامەكانی لیژنەی دوی سەر بەلیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لەدو شوێنی جیاوازی شاری سلێمانی دا گومان لە خراپبوونی برێكی زۆر خورمای بریەم دەكرێت، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لێی دەستی بەسەردا دەگیرێت و نموونەكەشی ڕەوانەی بەڕێوەبەرێتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی دەكرێت.


لەبارەی بڕی خورماكەوە، ئازاد نەبی، ئەندامی لیژنەی باڵا لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند بری خورما دەست بەسەرداگیراوەكە 1665 كیلۆ دەبێت و برێكیان لە یەكێك لە قاتعەكانی عەلوەكە و برەكەی تریشیان لە دوكانێكی ناو بازاری شاری سلێمانی دەستی بەسەرداگیراوە.


ئازاد نەبی ئەوەشی خستەڕو كە ئەنجامی پشكنینی تاقیگەیی دەریخستووە ئەو برە خورمایە بەهۆی خراپبوونییەوە بەها خۆراكییەكانی لە دەست داوە، و بە هیچ جۆرێك شیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە، بۆیە دەست بەجێ‌ بە بریاری قائیمقامی سلێمانی لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناو براون.



راگەیاندنی قامیمقامیەتی پارێزگای سلێمانی

 
زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×