نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بە شێرپەنجە لە سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی نەخۆشخانەكەی بڵاوكردەوەو دەڵێت، تەنیا ئەمڕۆ سێشەممە، 25 نەخۆشی تازە تۆماركراون.
ئاوێنە: بەپێی ئامارەكە، ئەمڕۆ سێشەممە 21/11/2023، 25 نەخۆشی تازە لە نەخۆشخانەكە تۆماركراون و هاوكات هەزارو 170 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردوە.
هەر بەپێی ئامارەكە، ئەمڕۆ چوار هەزارو 320 پشكنینی تاقیگەیی جۆراو جۆر بۆ نەخۆش ئەنجامدراون و هەروەها 164 نەخۆش پشكنینی تیشك و سۆنەرو ئیكۆیان بۆ كراوە.
وەك لە ئامارەكەدا هاتوە، هەر ئەمڕۆ 264 نەخۆش چارەسەری كیمیاییان وەرگرتوەو هەروەها 715 نەخۆشی دیكەش چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەر ئەمڕۆ 105 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتنی خێراو 453 نەخۆشیش لە قاوشە جیاجیاکانی نەخۆشخانە داخڵ کراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە.
نەخۆشخانەكە وتوشیەتی، پێشكەشكردنی ئەو خزمەتگوزارییانە، وێڕای ئەو هەمو گرفتە داراییانەیە كە نەخۆشخانەكە روبەڕوی بۆتەوە.