وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دهڵێت، "بڕیاروابو هەفتەی پێشو بڕی 700 ملیار دیناری موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دەست بەدابەشکردنی موچە بکەین، بەڵام جارێکی دیکە پێچەوانەی هەموو ڕێککەوتنەکان ناردنی پارەکە دواکەوت." دهشڵێت، "لەبەرانبەر پێشێلکردنی مافی دەستوری خەڵکی هەرێمی کوردستان ناتوانین بێ دەنگ بین."
ئاوێنه: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونكردنهوهیهكی لهبارهی دواكهوتنی ڕهوانهكردنی 700 ملیار دینارهكه بڵاوكردۆتهوهو ڕایگهیاندووه، "بڕیار وابوو هەفتەی پێشوو بڕی 700 ملیار دیناری موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی موچە بکەین،بەڵام جارێکی دیکە پێچەوانەی هەموو لێدوان و قسەو باسی ناو کۆبوونەوەکان و ڕێککەوتنەکان ناردنی پارەکە دواکەوت."
ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات، "ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغداو ڕۆژی سێ شەممە حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەوەی هەیە، دەمانەوێت کە بڕیارێکی کۆتایی و ڕیشەیی لەم بارەیەوە بدرێت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەخرێنەوە ناڕەحەتی و سەختی."
وتەبێژی حکومەتی هەرێم راشیگهیاندووه، "لەماوەی ڕابردو نیەتی ڕونی حکومەتی هەرێم نیشاندرا بۆ ڕێککەوتن و گەیشتنە ئەنجام لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ. هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە کە ئەنجامیبدەین، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوامبێت، لەبەرانبەر پێشێلکردنی مافی دەستوری خەڵکی هەرێمی کوردستان ناتوانین بێ دەنگ بین."